ستاندەر
كۆنفرانسی چوارەمی هاوپەیمانی دژی داعش بەبێ ئەوەی هەرێمی كوردستان بەرێوە دەچێت، شارەزایان پێیانوایە، بەهۆی عینادی سەركردایەتی كورد، بەشداریان لەو كۆنفرانسە گرنگە پێ ناكرێت.
لەلایەكی دیكەدا، به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، مه‌كگۆرك له‌میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه “سه‌باره‌ت به ریفراندۆم، پێموایه ئێمه ته‌واو به‌ڕوونی دژایه‌تی خۆمان بۆ ریفراندۆمی 25 ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاندووه”.
وتیشی “ئێمه داوامان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه جارێكی تر بیر له‌م بڕیاره بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئێمه هانی به‌دواداچوونی دیالۆگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری ده‌ده‌ین”.