لە یادی تیرۆرێکی گەورەدا!

لەلایەن ستاندار Posted on 610 جار بینراوە

ئامانج هەرتەلی

رۆژی ١٣ی تەموزی (٢٢ی پوشپەری) هەموو ساڵێک یادی تیرۆرێکی گەورەیە، یادی ئەو کەڵەمرۆڤەیە کەبیرمەند و زاناو شۆرشگێڕێکە کەلە ئاسمانی کوردایەتیدا ئەستێرەیەکی گەشی درەوشاوەیە بۆهەتاهەتایا بەنەمری دمێنیتەوە، شەهید قاسملوو ئەورێبەرەمەزنەی خەوی لە چاوی نەیارانی تۆراندبوو، هیوای رێگای رۆشنی تیۆرستانی بەرەو ئاوابوون بردبوو، بۆیە لەبۆسەدا هەموو ساتێ بۆ ئەم سەرکردا مەزنە، تائەوساتەی تیرۆرستان زەفەری پێدەبەن و لەنێو دونیای مافی رۆڤ و ئازادیدا بەبەرچاوی دوونیا تیرۆری دەکەن، ئەوروپا ئەودونیا ئازادەی بۆ هەموو تاکێک لەسەرانسەری جیهان، بەڵام بۆرێبەرا ئازادی خوازەکانی کورد لەهەموو شوێنێ پرمەترسی ترە، هەرلە تیرۆری دکتۆر قاسملوو و هاورێکانیەوە بیگرە بە شەرەفکەندی و تا دەگات بەساکینەو هاورێکانی و هەتا جێگای رێبەری ئازادی خوازی کورد بەرێز عبداللە ئۆج ئالانە تیادا نەبویەوە.

بۆیە کەئێستا یادی ئەم پیاوە مەزنەی کورد دەکەینەوە. ئەم تیرۆرە کە قاسملووی کردە ئامانج تەنها تیرۆری کەسایەتیەکی کورد بەتەنیا نەبوو، کە رژێمی ئیران هەڵسا بەتیرۆر کردنی، بەڵکو رژێمی ئیران قاسملووی وەک مەترسیەکی گەورەی سەر شۆرشی ئیران بینیوە، چونکە شەهیدی دکتۆر تەواوی ئەو تێزانەی بۆ حوکمرانی دادەرێژران جوان هەڵی دەسەنگاندن و لە تەواوی لایەنەکانەوە شیکردنەوەی بۆکردوە، هەروەها دەورێکی باڵای هەبووە لە ناساندنی گەلی کورد بەجیهان و دروستکردنی دۆست بۆ ئەم گەلە، ئەمەش مەترسی گەورەبوە لەسەر بەرژەوەندی بازرگانانی سیاسی، بەمەش ترسی خستۆتە دڵی ئەوانە لە ئاشکراکردنی تەواوی ئەو گەمەیەی بە گەلانی ناوچەکەوە دەیکەن، بۆیە تیرۆری قاسملوو خرایە رۆژەڤەو تیرۆر کراوە، چونکە زانیویانە تاکەکەسێک کەزەفەر بە پلانەکانیان ببات قاسملووە، بەرژەوەندی گەلەکەی لە پێش بەرژەوەندی خۆیەتی.

من وەک هاوڵاتیەکی باشور دوای هەستکردنم بە گەورەی ئەو پیاوە و ونبوونی و قەتیس بوونی ئەم بیرمەندە گەورەیەی کورد لەبەشێکی کوردستان و خولانەوە لەناو جوغزی حیزبی دیموکراتدا، دوای خوێندنەوە وردبونەوە لەژیانی ئەم سەرکردە مەزنە، هەستم بە لەبیرکردنیکی گەورەکرد لەلایەن گەلی کورد لەئاست مامۆستاو زاناو ریبەری گەورەی گەلدا، بۆ یە پێویستە لەسەر گەلی مەزلوم و ژێردەستەی گەلانی ناوچەکە یادی کەڵەمێردی مەزن لەیاد نەکەین و لە رۆژی تیرۆر کردنیدا بەگژ جەلادەکانیدا بچینەوە و لەشوێنی تیرۆرەکەشیدا وا لەوانە بکەین کە حوکمرانی ئەوێ بونە، بەپشگیری مافی رەواوی گەلی کورد، قەرەبوی ئەوزیانە گەورەیە بکەنەوە.

بەڵام بەداخەوە لەکاتێکدا لەیادی ٢٨ ساڵەی تیرۆری ئەم زاتەدا، نەوەی نوێ و خەڵکی بەشەکانی تری کورد. کە خەڵکێکی ئێجگار زۆر ئەم مەزنە بیرمەندە ناناسێت، لەکاتێکدا ئەم مرۆڤە تەواوی ژیانی خۆی لەمەر پرۆسەی نەتەوەی و نیشتمانی داناوە، هەوڵێکی زۆریداوە لەرێگای گفتوگۆو دانوسان گەل بگەیێنێتە کەنارای ئارامی سەربەخۆی، بەلام ئەسەف دوژمنان و تیرۆرستان مەسەلەی گفتووگۆ بەدەرفەت دەزانن و لەم خاڵەدا گورز دەوەشێنن و برینێکی قوڵ دەئاخننە جەرگی کورد و دکتۆر قاسملوو تیرۆر دەکەن.

هەرچەندە کاروانی خەبات نەوەستا، کورد دوای قاسملوو هەربەپێوە وەستا، درێژەی بەکاروانی ئازادیدا، بەڵام ئەوەی جێگای هەڵوەستە لەسەرکردنە، ئەوەی جێگای تێرامان و بیرکردنەوەیە ئەوەیە کە هاورێ و هاوسەنگەرانی خەباتی نەک هاتن لەباشور دانیشتن و کاروانی خەباتیان وەستاند و بەدیار چاوی کاڵی حکومەتی کوردیەوە دانیشتن لە باشور، بەڵکو دوریشکەوتنەوە لە تێز و بیرو بۆچونەکانی لەناساندنیان بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، دەبوایە حیزبی دیموکرات لەبری ململانێی نێوخۆی و کەوتنە دوای ئەم هێز و ئەو هێز لە باشوری کوردستان، هەوڵدان بۆ پەرتەوازەی خۆیان، کاریان لەسەر تێزەکانی شەهید دکتۆر قاسملوو بکردایە و بە کردوە نەوەی نوێیان لە ئازایەتی و بوێری و سەر راستی و بیرتیژی قاسملوو ئاگادار بکردایەتەوە. تەواوی نوسینەکانی شەهید قاسملوو، وەربگێردرانایەتە سەرزمانی تورکی و عەرەبی و لەگەڵ تەرجەمەکردنی بۆسەرزمانی کرمانجی ژووروو. سەرەرای ئەمانەش دەبوایە لەتەواوی ناوچەکانی باشور و دەرەوە بۆ رەوەندی کوردی سیمینار و کۆری بەردەوام لەسەر قاسملوو بگیرانەیە.

رەنگە متی حیزبی دیموکرات لەئاست قاسملوو، ئاسودەی دابێت بەهەندێک سەرکردەی کورد، تا لەونی ئەودا ئەوان وەک پاڵەوان دەرکەون و لەخەونی بەپاڵەوانکردنی خۆیاندابن، بۆیە لەبیرکردن و دانیشتن بەدیاررۆژگار تا ئەم بیرمەندە دەکاتە سمبوول لەم جەنگەڵە پرمەترسیەدا، بۆئەوەی ئەم بیرە زیندوە ون نەبێت دەبێت تێزەکانی بەرۆژەڤ بکرێت و خەڵکی نوخبە کار لەسەر بەزیندووهێشتنەوەی بکات، ئەگەر ئەم بیرمەندە کورد نەدەبوو، نەک گەلی کورد بەڵکوو تەواوی گەلانی جیهان یادیان دەکردەوە، ماتەمینیان لەساڵیادیدا دەگێرا، دەبینین و دەبیستین وەک چۆن تیرۆرەکەی بەبێدەنگی لەسەر ئاستی جیهان ئەوسا تێپەری کرد، بەبێ دەست گیرکردنی بکەرانی و سزادانی تاوان باری سەرەکی، ئاوهاش ساڵانە یادەکەی بەبێدەنگی تێدەپەرێت بەتایبەتیش لە ناوکورددا، ئەوەش لەبەر ئەمەیە لە خۆرهەڵەتی ناوینە و لە ناو خۆر هەڵاتی ناوینیشدا کوردە، لەناوکوردیشدا لەبەر دابەش بونی گەلی کورد بەسەر حیزبەکان و لە ناو ئەوانەشدا بۆخۆبەگەلەکگری سەرکردەکانیان. ئەم مەزنە سەرکردەیە وا لەبیر دەکرێت.

ئومید دەکەم ئەم گەورە بیرمەندە تیزەکانی لەزانکۆکانی کوردستان پەرەی پێبدرێت و توێژینەوەی زانستی مەزنی لەسەر بکرێت، هەروەها فکرەکەی بکرێتە هەوێنی ئاشتی و بەیەکەوە ژیان و رۆحی خۆسەپێنی لەناو گەلی کوردا لەناببرێت، چونکە قاسملوو رۆحی دەستەجەمعی هیناوەتە ناوکاری سیاسی و بریاردان، ، هەروەها ئاوێنەی هەموو کورد بوە لە ناوخۆ دەرەوەدا، هیوام وایە ئەم بیرمەندە چیتر لەیاد نەکرێت، نەکرێتە قوربانی بۆ خزمەتکردنی هەندێک سەرکردەی بودەڵەی کورد، کەدەیانەوێت ئاراستەی گەلی کورد، لە مەودای فراوانی نەتەوەی نیشتیمانیەوە، کۆی دەکەنەوە و بەتونێلی حەزی شەخسی دا تێیدەپەرێنن.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.