ستاندەر
بەگوێرەی ھەواڵێک کە رۆژنامەی زەمانی تورکی بڵاویکردۆتەوە حیزبی دادوگەشەپێدان بەسەرۆکایەتی ئەردۆغان پرۆژەیەکی پێشکەشی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردوە لەسەر سزادانی ھەرکەسێک کە باسی کوردستان و جینۆسایدی ئەرمەنەکان و وێرانکردنی شارەکانی باکوری کوردستان بکات.
ھەر بەگوێرەی پرۆژەکە ھەرکەسێک یەکێک لەو کارانەی سەرەوە بکات پێویستە ٣٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی وەک سزا لێبسەندرێت.
جێ ی باسە فراکسیۆنی ھەدەپە لەپەرلەمانی تورکیا ئەو بڕیارەی بە بریارێکی فاشیستانە لەقەڵەمدا و ڕاگەیاند ئەکەپە و مەھەپە لەئێستا کار بۆ قەدەغەکردنی وشەی کوردیش دەکەن لەپەرلەمانی تورکیا.
پرۆژەیەکی ئەردۆغان لەپەرلەمان بۆ سزادانی ئەوەی ناوی کوردستان دەھێنێت
![](http://skurd.net/wp-content/uploads/2017/07/71652017_ordogan.jpg)