چەند زانیاریەکی گرنگ لە کۆبونەوەی سەرکردە سەربازیەکانی یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 576 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمرۆ پێنج شەممە مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگەی یەکێتی لەکۆبونەوەیەکدا بە ئامادەبونی سەرکردە سەربازیەکانی یەکێتی ئەنجامدا وتیایدا ڕەخنەی زۆر لە جەعفەر شێخ مستەفا گیرا لەسەر ئەوەی گوتبوی ئەوەی لەگەڵ رێفراندۆم نەبێت خائینە، بەشێکی بەرچاوی بەرپرسانی سەربازی یەکێتی داوایان لە جەعفەر شێخ مستەفا و سەرکردەکانی تری یەکێتی کرد کە بە نزیک لەپارتی لە قەڵەمیان دەدەن واز بھێنن لە ریکلام کردن بۆ ئەو ریفراندۆمە تەخوینی خەڵک و داوایان کرد پشتگیری سەرکردایەتی یەکێتی بکرێت لەوەی پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی بکرێتە پرۆسەیەکی نیشتیمانی، ھاوکات لاھور شێخ جەنگی رایگەیاند لەئێستادا ھێزی سەربازی تورکیا تا سۆران ھاتوە بەو دۆخە چۆن دەتوانین سەربەخۆ بین، لاھور شێج جەنگی راشیگەیاند بەھێزکردنی بنەمای سەربازی و ئابوری و رێکسختنەوەی نەوخۆ و کاراکردنەوەی بێ مەرجی پەرلەمان پێشمەرجی ریفراندۆمی سەرکەوتوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.