ئێستا زانیتان “د. یوسف محمد” کێیە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 650 جار بینراوە

تێكۆشەر حوسێن

کاتێک نەوشێروان مستەفا وەک سەرۆکی لیست وپاشان وەک سەرۆکی پەرلەمانی یوسف محمدی دیاری کرد ، یوسف محمد لا دەکاتەوە بۆ کاک نەوشێروان ، بەڵام قسەیەک ناکات ، نەوشێروان مستەفا ئەیخوێنێتەوە ، پێ ی دەڵێت : بڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بگرە دەست ، متمانەی تەواوم پێتە لە سەرکەوتنتا ، گەشبینیشم پێت لە ئاییندەدا.

دوای دەستبەکاربوون :
کاتێک یوسف محمد دەستی بەو ڕێکارە یاسایی یانەی هەمواری قانونی سەرۆکایەتی هەرێم کرد، لەدانیشتنی ۲۳ ی حوزەیرانا بۆیەکەم جار لە مێژووی پارتی دا تەریکی وای بەخۆ نەبینی بوو ، هەستی کرد تەواو پەراوێز کەوتوە خەریکە ئاوت دەبێ لەهەموو شتێ. بۆیە شتێکی مەحاڵیشە دەرچوون لە زیهنیەتی پارتی یەکاندا.

دواتر بۆ ۱۹ ئاب کاتێ کار گەیشتە دانیشتێکی گەورە تا ئاستی ئەوەی بیانیەکان بە چاودێری قونسولی ئەمریکا تا بەرەبەیان لە دانیشتن دابن، بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر سەرۆکی پەرلەمان لەدواخستنی ئەو دانیشتنە ، دواتر کاردەگاتە ئەوەی تلفۆن بۆ ڕێکخەری گشتی بکرێ لەهەموو لایەنێکەوە ، نێردەی بنێردرێتە لا ، لەوەڵامدا تەنها دەڵێت : کێ سەرۆکی پەرلەمانە بڕۆنە لای ئەو !

ئەو فشارەی ئەندامانی باڵای هەموو حزبەکان دەیخەنە سەر دکتۆر یوسف ، ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت : ئێمە دەمانەوێت هەیمەنەی حزب بەسەر پەرلەمانەوە نەهیڵین و کۆتایی بەو کلتورە بێنین !

کاتێکیش پارتی پەرلەمانی تەعتیل کرد و یوسف محمدی بەهەرزەی سیاسی ناو دەبرد ، هەموویان یەک بەرە توشی غوبنێک بوون بەرانبەر ئەو پیاوە، تا ئاستێک وای لێهات تەواو توشی هیستریا بوون، بەڵام دەبینین لە ئێستادا بارزانی لەڕێگەی مکتبی سیاسی و ڕاوێژکارەکانی یەوە نێردەی ئەوە پەیام دەکەن ، کە ئێمە بێ هیچ پێش مەرجێک ڕازین پەرلەمان بەو دەستە لەسەرۆکایەتی یە کارا بکرێتەوە ، ئەمە لەکاتێکدایە پارتییەکان لە ئاستی باڵا دەیان ووت مەگەر بەخەون یانیش وەک ئەندامێکی ئاسایی پەرلەمان یاوەک هاوڵاتی ، ئەگینا مەحاڵە جارێکی تر دکتۆر یوسف سەرۆکایەتی پەرلەمان بەخۆیەوە ببینێتەوە !

کەچی ئێستا هەر ئێوەن ئەتانەوێ خۆتان هەڵبواسن بەو شەمەندەفەری دیموکراسی یەی دکتۆر یوسف شۆفێری ئەکات ، ئەتانەوێ دوانەکەون و پێ ی بگەنەوە ، عادەتەنیش وایە دواکەوتن بەبێ ئاگایی و خراپ دابەزین تا ئاستێکی نزم ، جارێکی تر سەرکەوتنەوە جگە لەوەی کە عەیبەیە لە هەمان کاتیشا ئەستەمیش دەبێ ، چونکە شەمەندەفەر بەگی نیە کاتێ ڕێدەکات هەرگیز بۆ دواوەش ناگەڕێتەوە ، با ئێوە هەر لەدواوەش بن !

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.