بەرەو ھەشتەمین ساڵی تەمەنی گۆڕان

لەلایەن ستاندار Posted on 619 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد

ئەو دۆخە ھەستیارەی ئێستای ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان خەڵکی یار و نەیاری ئەو بزوتنەوەیەی خستۆتە باری چاودێریکردن و ھەڵسەنگاندن و قسەکردن لەسەر ئاییندەی.

پێش ھەموو شت دەبێت ئەوە بزانین بزوتنەوەی گۆڕان سەرەڕای ئەوەی لە کۆنگرە بەستن دواکەوت، بەڵام بزوتنەوەیەکە لەماوەی ھەشت ساڵی تەمەنی بەردەوام لەنوێ بونەوە بوە، بەبەڵگەی ئەوەی کۆنگرەیەک و دوو کۆنفرانس و چوارجار گۆڕانکاری لە جڤاتی نیشتیمانی کردوە، کە ئەوانە بۆ حیزبێکی ھەشت ساڵی لەدۆخی کوردستان ھەنگاوی گرنگن و ئاماژەی پۆزەتیڤن بۆ ئاییندەکەی.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات بەدڵنیایی تاقیکردنەوەیەکی گرنگە و تەحەدیەکی گەورەیە، بەتایبەت نەیارەکان بەھەموو شێوەیەک دەیانەوێ ئەو ئەزمونەی گۆڕان بەرەو ناشرینی بەرن، بۆ ئەوەی بەخەڵک بڵێن گۆڕان-یش لە نەریتی جیزبی خانەوادە و باڵ باڵێن بەدەر نیە، بۆ ئەوەش ھەموو ھەوڵێک دەخەنە گەڕ، بەڵام ئەوەی دەتوانێ گەرەنتی ئاینندەی گۆڕان بکات بنکەی جەماوەری و ھەبونی زۆرینەیەک کە بەخەمی ئاییندەی گۆڕانەوەن، نامەوێ سۆزداریانە سەیری سەرکردەکانی گۆڕان بکەم لەھەموو ئاستەکان بەڵام بەدلنیایی بایی ئەوە دڵسۆزیان لێ بەدی دەکرێت کە کارێک نەکەن مێژووی خۆیان و بزوتنەوەکە لەکەدار بکەن.

گرنگ ئەوەیە مللانێکان سنورە دیموکراتیەکان تێنەپەرێنن و، لەپێناو گەیشتن بە پلەیەکی باڵاتر دەست بۆ حەرامکرداوەنی دەستوری گۆڕان ببەن، زۆر ئاساییە گروپێک ئەمرۆ رابەرایەتی بزوتنەوەکە بگرنە دەست بەدڵی ھەوان نەبێت، ئەوەی گرنگە پاراستنی ھێلە گشتیەکان و دەرفەتی ئاڵوگۆڕی پۆستەکانە.

ھاوکات پێویستە خانەوادەی نەوشیروان مستەفا ھەمیشە لەدەرەوەی ململانێکان بن، نەکرێنە تەرەف و شەری بەرامبەریان پێبکرێت، چونکە ئەوە یاریەکی ترسناکە لەسەر ئاییندەی بزوتنەوەکە.

ئەوەشی دەمێنێتەوە سیاسەتی قۆناغی ئاییندەی بزوتنەوەی گۆڕان و بۆچونی لەسەر گۆڕانکاریە سیاسیەکان، ئەوەیان کەس بەقەدەر بازنەی جەماوەی گۆڕان ناتوانێ پارێزگاری لێبکات، بە ئاگابونی ئەوان گەرەنتی درێژەدان بە ڕەوتی کاری کاک نەوشیروان دەکات کە بریتی بوە لە پێشخستنی مافی ھاوڵاتیان و شەری گەندەڵی و پاراستنی بنەما دیموکراتیەکان.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.