سەنتەری توێژینەوەی ستاندەر: دیاریکردنی کاتی ھەڵبژاردنەکان بەو شێوەیە کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 636 جار بینراوە

ستاندەر

سەنتەری تویژینەوەی دەزگای ستاندەر ڕایدەگەیەنێت جاڕدانی کاتی ھەڵبژاردن بەو دۆخەی ئێستا کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە.
لە راگەیەنراوێکی سەنتەری تویژینەوەی ستاندەر ھەروەھا ھاتوە جگە لە پارتی سەرجەم لایەنە سەرەکیەکانی تری کوردستان پێشتر داوایان کردوە یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم ھەموار بکرێتەوە و سیستەمی پەرلەمانی لەھەرێمی کوردستان بچەسپێندرێت، بەڵام ڕاگەیەنراوەکەی بارزانی جەخت لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم دەکات کە ئەوەش پێچەوانەی خواستی لایەنەکانە و دوبارە کێشەکان قوڵدەکاتەوە.
ھەر لەراگەیەنراوەکە ھاتوە کە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و دواتر ھەلبژاردن بۆ سەرۆکی ھەرێم دوو مانگ دواتر ھەنگاوێکی نا لۆژیکیانە و جەختکردنەوەیە لەسەر مانەوەی ھەرێم لەچوارچێوەی عێراق لەکاتێکدا باسی دەوڵەتی سەربەخۆ دەکرێت و بەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم دەبێت سەرۆکی ئاییندە لە سوێندە قانونیەکەی بەڵێن بدات کار بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.