یەکێتی وردەکاری سەردانەکەی ئێران بۆ پارتی دەخاتە ڕوو

لەلایەن ستاندار Posted on 454 جار بینراوە
YNK

ستاندەر
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەچوارچێوەی گەرێکی تری دانوستان لەگەڵ حیزبەکان لە ھەولێر لەگەڵ شاندێکی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی ئەمرۆ کۆدەبێتەوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی سەردانەکەی یەکێتی بۆ ئێران بخرێتە بەردەم شاندی پارتی و باسی کاراکردنەوەی پەرلەمان بکرێت.
شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی ، جێگری سەرۆکی ئەو حیزبە ، پێکھاتووە لە فازڵ میرانی ، سکرتێری مەکتەبی سیاسی ، ھۆشیار زێباری ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ، مەحموود محەممەد ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دڵشاد شەھاب ئەندامی سەرکردایەتی.
ھەروەھا شاندی یەکێتی پێکھاتووە لە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ، سەعدی پیرە ، رزگار عەلی و ئاسۆ مامەند ئەندامانی مەکتەبی سیاسی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.