نهێنی زیاتر لەبارەی دابەشبونەكانی نێو كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و هەڵوەشانەوەی رێككەوتنی سێ لایەنەكە

لەلایەن ستاندار Posted on 843 جار بینراوە

ستاندەر

بەمەبەستی یەكخستنی هەڵوێستەكانیان لە 9ی 7ی 2017 هەر سێ لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی یاداشتێكی هاوبەشی پێنج خاڵیان ئاراستەی ئەنجومەنی كۆمسیاران كرد، بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ریفراندۆم بەیەكەوە لە بەرواری 25ی 9ی 2017 كە دەقەكەی لەخوارەوەیە:

20472176_1581762638565416_950913695_n

 

بە بڕوای چاودێران ئەو هەنگاوە لەسەرەتا زۆر سەركەوتوو بو توانی كاریگەری دروستبكات، بەڵام لەچەند رۆژی رابردوو ئەو رێككەوتنە بەتەواوی لەنێوان ئەو سێ لایەنە هەڵوەشاوەتەوە بەتایبەتی دوای دەركردنی مەرسومەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە 2017/7/12 ئاراستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی كراوە، چاودێران پێیانوایە، دابەشبونەكە لە دوای دەركردنی ئەو مەرسومە روویدا نێوان لایەنەكان.

پێشتریش وتەبێژی كۆمسیۆن بە ستاندەری ڕاگەیاندبو، كە ئێستا هیچ ئیلتلیزامێك بەو یاداشتە نەماوە، كە لە 2017/7/9 هەریەكە لە (كۆمەڵ و گۆڕان و یەكگرتوو) واژوویان كردبوو، ناوبراو هیچ ڕوونكردنەوەیەكی زیاتری نەدا لەسەر ئەو لایەنەی كە هۆكاری هەڵوەشانەوەی رێكەوتنەكە بووە.

20182825_1862761320417736_150350433_n

ئێستا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لایەنەكان بەسەر دوو بەرەی جیاواز دابەش بوونە، پارتی و یەکگرتوو لەلایەک گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵیش لایەکەی تر.

هاوكات، كشانەوەی نوێنەرێكی گۆڕان لە ئەنجومەنی كۆمسیاران مەترسی خستۆتە بەردەم هاوسەنگی نێو كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.