پارتی و یەکگرتوو لەلایەک گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵیش لایەکەی تر نھێنی دابەشبونەکانی ناو کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن

لەلایەن ستاندار Posted on 452 جار بینراوە
5 hizbaka

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ناو کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بۆ ستاندەر لەئێستادا پێنج لایەنەکەی ناو کۆمسیۆن بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوونە، لایەنی یەکەم کە پێکدێت لە پارتی و یەکگرتوو کە دەیانەوێ وەڵامی نوسراوەکەی بارزانی بدەنەوە بەوەی لە 25 ى 9 ریفراندۆم بکرێت.

لایەنی بەرامبەر کە لە گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی پێکدێت پێداگری لەسەر وەڵامدانەوەی نوسراوەکەی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن کە ئاراستەی کۆمسیۆنی کردوە و دەیانەوێ ریفراندۆم و ھەڵبژاردن لەیەک کات بەیەکەوە بکرێت.

جێ ی باسە بەھۆی توندبونەوەی ململانێکانی ناو کۆمسیۆن  لەنێوان ئەو دوو بەرەیە لەئێستا کارەکانی ئەو کۆمسیۆنە بەتەواوی وەستاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.