ناوەندی تویژینەوەى ستاندەر : ئەوەی مەلا بەختیار لەبارەی ریفراندۆم وسیڤەر ووتی ھەلەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 797 جار بینراوە

ستاندەر
ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر لە توێژینەوەیەکی کورتدا چەند زانیاریەک بۆ مەلا بەختیار ڕاست دەکاتەوە کە لەدیدارێکی تەلەفزیۆنی رۆژی پێنج شەممە خستیە ڕوو.

کاک مەلا بەختیار لە گفت وگۆیەکی لەگەل کەنالی (کوردستان ٢٤)کۆمەلیک زانیاری گرنگی باس کرد ,لەو چوارچیوە بەلای ریفراندۆم داچوو , ووتی لە سیڤەر ریفراندۆم کرا لەسلیمانی دەنگی ھیناو لەکەرکوک بەھەمان شیوە لە ھەولیر وەک پیویست نەبوو ,لەدھۆک دەنگ نەدرا … لە راستیدا ئەو زانیاریانە سەر لەبەری چەوتە ,  راستیەکەی ئەوەی خوارەوەیە کە ناوەندی تویژینەوەی ستاندەر دەری دەخات :

ئەو راپرسیەی مەلا بەختیار باسی دەکا بۆ ویلایەتی موسل بوو جاریکیشیان بۆ مەلیک فەیسەل بوو نەک بۆ سیڤەر : .التقرير (دائرة المعتمد السامى البريطانى – بلاد مابين النهرين 1/6/1921بغداد A-8635 )مايلى ((فى مدينة السليمانية ،يحق التصويت للمواطنين الذين يقيمون فى بيوت قيمتها اكثرمن الفى ربية،وكان مجمل عددهم 200، 32واحداً منهم صوت بالإيجاب صوت168منهم ضد)).))[1].
ریکەوتنامەی سیڤەری سالی ١٩٢٠ تایبەت بوو بۆ عوسمانی ٣مادەی بۆ کوردستان ھاتبوو، لەمادەی ٦٤ رەھەندی ریفراندۆمی تیدابوو(واپیدەچی یەکەم جار لای ئیمە ئەو رەھەندەی ئاشکرا کرابیت) بۆماوەی سالیک, دوای نەکرا بەلام دروست بوونی دەولەتان بەھۆی سیڤەر بەبێ ریفراندۆم بوو،   سوریا و میزۆپۆتامیا (عێراق) بەپێی مادەکانی ٩٤ ھەتا ٩٧. ئیسرائیل.. بەپێی ماددەی (٩٥). حیجاز بەپێی ماددەکانی (٩٨-٩٩). بەو شێوەیە میسر لەمادەی (١٠١).  سودان لە مادەی (١١٣). مەغریب و تونس لە ماددەی (١١٨).  لیبیا بە ماددەی (١٢١).
سەبارەت بە دەوڵەت بوونی کورد باس لەماوەی (٦مانگ) بۆ لیژنەی (٣) قۆڵی بەریتانی، فرنسی، ئیتالی، و دوای سالێک راپرسی دەکا[٢]، لەکاتێکدا بۆ وڵاتانی تر ئەوەی پێویست نەبووە، بۆ ناوچەی (سمیرنا) ئەزمیری ئێستا لەو شێوەیە بوو، کەچی تا ئەو شەش مانگ و لێژنانە ھاتە کایەوە دەسەڵاتی عوسمانی نەما و دەسەڵاتی ئەتاتورک ھات و شکستی پێھێنا.
ئەو لیژنانەی لە مادەی (٦٢) پێشنیارکرا دەست بەکار نەبوون، راپۆرتی داواکاری کوردەکان لەماوەی ساڵێک نەدرا بە (عصبە الامم)، لە بەڵگەنامەکانی (عصبە الامم) کە لەبەردەستدایە تەنھا ئەو داواکارییەی ١٦/١٢/١٩٢٥ لەو سەردەمە کەمتر پاڵپشت کراوەتە سەر مادەکانی سیڤەر، لەلای کورد دەنگ و سەدایەکی زۆری نەبووە.

ھەروەک لە مادەی (٦٢) ھاتووە بۆ لادانی ھەر ئاستەنگێک لەبەردەم پەیڕەوکردنی ئەو مادانە وا بڕیار بوو ھەرسێ لایەنی (بەریتانیا و فرنسا و ئیتالیا) راپۆرت بەرز بکەنەوە بۆ دەوڵەتەکەیان.. ئەوەشیان نەکرد.
ھەر (٥) مانگ دوای سیڤەر و مانگێک پێش کۆنگرەی قاھیرە برسی کۆکسی (حاکمی بەریتانیا لە عیراق) بەنوسراوی فەرمی ژ:٣٣٣٠/٤ی ٢٢/٢/١٩٢١ دەنێری بۆ حکومەتی تازەی عیراقی و فەرمانیان پێ دەکا کوردستانی خواروو بخەنە سەر عیراق.
ئەوەی زۆر گرنگە بووترێ دەبینین لەمادەی (٢٧)ی سیڤەر خۆی سنوری نێوان تورکیا و میزۆپۆتامیای عەرەبی (عیراقی ئیستا) دیاری دەکا وەک ئەوە وابێت کە مادەی ٦٢ ھەر بوونی نەبێت سەبارەت بە سنوری کوردستان. بە پێی بەلگە نامەی ئەمریکی fo٣٧١/٣٧٨١ سنوری کوردستان ئەو ویلایەتانەی دەگرتەوە،  ھاوپەیمانان نە بە گوێی عوسمانیان کرد نە بە ئەمریکا، بەلکو گەڕانەوە سەر مادەکانی ١٦ و٨١ ی کۆنگرەی بەرلینی ١٨٧٨ کە بە ئەرمەنی دابوو .

پرسی کۆکسی (حاکمی بەریتانیا لە عیراق) بەنوسراوی فەرمی ژ:٣٣٣٠/٤ی ٢٢/٢/ ١٩٢١ فەرمانی دابو بە حکومەتی تازەی عیراقی ویلایەتی موسل وتەواوی کوردستانی خواروو بخەنە سەر عیراق .
با ئەوەش راست بکەینەوە کە زۆر بلاوە بە چەوتی کە  دەڵێن شریف پاشا بەشدار بوو لە سیڤەر یە بۆیە مادەی باشی تێکەوت، نەخێر ئەوکاتە (شەریف پاشای دیپلۆماسی کورد) تووڕە ببوو بەقسەی (کریس کۆچیرا) لە ڕقی ئەوەی بەشێکی کوردستان درابوە ئەرمەنەکان ئیستقالەی دابوو لە ٢٧/٤/١٩٢٠وە [٣]،
سەرەرای ئەوانەش سیڤەر دەستکەوتی زۆر گەورەی ھەبوو ,ھەند]کی باس دەکەین :
لەو ٣ مادەیە دەولەتی کوردستانی تیدا بوو ئەگەر چی ناوی بە ئۆتۆنۆمی ھاتبوو , ئۆتۆنۆمی لە فەرھەنگی یاسایی و سیاسی ئەو سەردەمە مانای (ماوەی گواستنەوە بۆ سەربەخۆیی)[٤] داوە، ھەروەک لە خالی (١٢)ی بنەماکانی ویلسۆن (ئۆتۆنۆمی) لە جیاتی مافی چارەنوس بەکارھێناوە، ھەر بەپێی مادەی (١١٣)ی سیڤەر بوو سودان سەربەخۆیی وەرگرت لە ٢٢/٢/١٩٥٢ لە سەر بنچینەی ئەو ئۆتۆنۆمیە، لەفەرھەنگی کۆنگرەی سان ریمۆش دەولەتی سەربەخۆو ئۆتۆنۆمی یەکسان کردووە، لەدۆسیەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکیش لە بارەی سنوری تورکی – سوری بە ژ:١٦٣ی دەرچووی مانگی ٣/١٩٧٨واھاتوە:(..وقد تم فی سیفر الإقرار بأنشاء دولە کردیە ذات حکم الذاتی..)، واتە لە ڕوانگەی ئەمریکیش ئەو کاتی (حکم الذاتی) مانای بەرەو دەولەتی بەخشیوە و کورد بۆ دەولەت ئامادە بوە لە سیڤەر.
وردستان و عێراق ھەریەکەبە ماددەیەک لە عوسمانی جیابوەتەوە، کوردستان بە ماددەکانی (٦٢) عێراق بەپێی ماددەی (٩٤)، ئەوەش لەسەر ئاستی یاسایی و سیاسی و مێژوویی
ج- ناوی کوردستان بە ئەدرەسێکی تایبەت لە بەشی سێیەم* و لەماددەی (٦٢) دا ھاتووە بە ناوی (کوردستان)، لەپێش ھەموو وڵاتانی (ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا) ، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە باری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و…

د- سیڤەربوو وای کرد بەریتانیا حکومەتی شیخ محمود بە حوکمدار**بناسێ، ئینجا لە مادەی ١٦ی چەکی ئینتدابی (صک الانتداب) عوسبە بۆ عێراق دان بە حکومەتی کوردستان نرا، لە مادەی ٤ی دەستوری عیراقی سالی ١٩٢٥بەگوزارشی دووئەستێرە لەسەر ئاڵای عیراق دا نرا بە ھاوبەشی کورد و عەرەب لەو عێراقە، لە ٢/١٢/ ١٩٢٢ دووبارە بریتانیا و عیراق لە بەیانێکی ھاوبەشدا پێکەوە دانیان بە حکومەتی کوردستان نا، لە ٤/١١/ ١٩٢٢ شێخ محمود وەک مەلیکی کوردستان خۆی ناساند، لەمانگی ١٢/١٩٢٥ کۆمەلەی نەتەوەکان (عوسبە) دانی نا بەوەی کە خەڵکی کوردستانی عیراق مافی دامەزراندنی حکومەتیان ھەیە، لە لیژنەی نێوبژیوانی ویلایەتی موسل دیسان لە ل٥٧ی ڕاپۆرتەکەیاندا دان بە ھەق بوونی حکومەتێکی کوردی نراوە، ھەروەھا بەڵێننامەی ٩ و١٠عیراق لەپێناو وەرگیرانی لە (عصبە الامم) لە ١٩٣٢…لەگەل زۆری تر.

د-جگە لەو ٣ مادەیەی سەبارەت بە کوردستان، دەتوانین بە مادەی تری سیڤەر مافەکانی ئیستامان پێ بھێنینە دی، ھەر بە نمونە مادەی ١٤٥پەیڕەو بکرێ تەواوی کێشەی کورد و کەمایەتیەکانی تریش لەو وڵاتانە چارەسەر دەبێ لەو قۆناغە، کە دەلێ: ھەلبژاردن بکرێ بە پێی (تمثیل النسبی) بۆ کەمایەتیەکان پەیرەو بکرێ، ئەوەش ماناکەی ڕوونە دیموکراسیەتی تەوافوقی دەبەخشێ کە دان پیا ھێنانە بە (ھاوبەشی).

زۆر جار رەوشەنبیری کورد لە خۆرا جینۆسایدی ئەرمەن دەخەنە ئەستۆی کورد (کاک مەلا بەختیاریش چەند جاریک ئەو توومەتەی دایتە کورد), کەچی ئاوانیە,ئەو کوشتارەی لەگەلڕ ئەرمەنی کرا نە کورد بووە نە عوسمانی، بەڵکو ئیتحادالترقی بووە، کە دوایی ئەو تورکیایە نوێیەی لێدروست بوو، لەمادەی (١٤٢)ی سیڤەر بەھۆی کوشتاری ئەرمەن و بەشداری جەنگی جیھانی دەسەڵاتی ئیتحادیەکان بە (تیرۆریست) تۆمار دەکا، ئینجا قەرەبۆش دەخاتە ئەستۆی، ھەر ھەموو ئەوانە لەمادەکانی (٢٣١-٢٥٧) سیڤەر- سەبارەت بە تورکیا ھاتوە، کەچی لە بەشی سێیەمی کوردستان ھیچ باسێکی بەرپرسیارێتی لەو تاوانەی تێدا نیە.. ئەوەش بەڵگەیەکی تری سەربارە کە کوردستانی فەرمی بەشدار نەبووە .
لەکۆتاییدا   سیڤەر لەرووی سیاسی ئەگەر ھەلوەشابیشەوە  لەرووی یاسایی ھەڵنەوەشاوەتەوە.بۆیەریکەوتنامەی سیڤەر ماددەیەکی بەھێزی بارودۆخی یاسایی ئێستای ھەرێمی کوردستانی خوارووە، ھەروەھا بۆ دوو بەشی کوردستانی سەرو و رۆژئاواش* بەھێزە، ھەروەھا بەگشتی بۆ مافی چارەنوسی کوردستان و بۆ تێگەیشتن لە دۆزی کورد و بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو دۆزە و ھەنگاونانی زیاتر بەرەو چارەنووسی بەپێی یاسای نێو دەولەتی…بۆ ھەمووئەوانە پێویستە.

[١] د حامدمحمود عیسی –القظیە الکوردیە فی العراق ،ط١ ٢٠٠٥م،مکتبە مدبولی ،الملاحق:ێ٥٩٧

[٢] بڕوانە مادەی ٦٢ و ٦٤ی سیڤەر

[٣] القچیە الکوردیە فی المۆتمرات الدولیە.ھەروەھا لە (کوردو کوردستان لە بەلگەنامە نھێنیەکانی حوکمەتی بریتانی – د کمال مەزھەر)دا ھەمان بەرواری ئیستقالەکەی دیاری کردوە.

[٤]بۆ ئەو مەبەستە بڕوانە مەوسوعە و فەرھەنگی ئەو سەردەمە تا شەستەکانیش ھەروابوو، بڕوانە (القاموس السیاسی) ساڵی ١٩٦٨، د.احمدعطیە اللە ێ٤٧٢-٤٧٣

* لە بەیانی فیدرالی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەو مادانە کردووەو ووتوویەتی لەبەشی چوارەمی سیڤەرە، کەچی ڕاستیەکەی ئەوەیە لە بەشی سێیەمە.

** بەشێکی زۆر لەمێژوو نووسی کوردو عەرەب بەرزبوونەوەی حکومەتی شیخ محمود و پلە دانی(حوکمدار)بۆ بەریتانیا دەگێڕنەوە، کەچی زۆر پێش بەرواری ھاتنی بەریتانیا بۆ سلێمانی نامەی شێخ محمود ھەیە مۆری(حوکمداری)پێوەیە.

* دەی خوێنەری بەڕێز، ئێستا دەزانی بۆ بەو رادەیە کاریگەر نیە لەسەر کوردستانی رۆژھەڵات؟ لەبەر ھۆیەکی زۆر سادە، ئەویش ئەوەیە، سیڤەر تەنھا میراتی عوسمانی دەگرێتەوەو کوردستانی رۆژھەڵاتی تیانیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.