نــــەخێرەکــــانی پـــڕ بــە گــــەروومـــــان

لەلایەن ستاندار Posted on 499 جار بینراوە

ئەبوبەکر هەڵەدنی

تێکەڵاوی مەکەن,نەخێرەکانی ئێمە بۆسەربەخۆیی ومافی چارەی خۆنووسین نیە,نەخێرەکانی ئێمە بۆ بیست وشەش ساڵ حوکمڕانی چەپەڵتانە,جوانیتان کوشت,مرۆڤتان کوشت,ژیانتان کوشت,ڕەسەنایەتیتان لەبەین برد,هەموانتان لەیەکتر کرد بەدوژمن,نەخێرەکانمان:
نەخێر بوو بۆشەڕی ناوخۆتان,بۆپەلکێشی داگیرکەران,بۆ تاڵان وفەرهودی داهاتی نیشتیمان.
نەخێری ئێمە بۆ قۆرخکاری, پیسخۆری و چاوچنۆکی ئێوە بوو.
نەخێرەکانی ئێمە بۆ هەوری ڕەشی نائومێدی,سەرهەڵگرتن وکۆچی بەلێشاوی گەنجان بوو.
نەخێرەکانی ئێمە بۆسەپاندنی مەلۆتکە ومنداڵی سەربێشکەکانتان بووبەسەرمانداکەپێتان وابوو خوێنیان پیرۆزە .
نەخێرەکانی ئێمە بۆبێ بەهاکردنی دەنگی گەل وسندوقی هەڵبژاردن وسەختەکاریەکانتان بوو.
نەخێرەکانی ئێمە بۆ فەرمانبەری بن دیوار ومفتە خۆرەکانی حزب وتەنانەت کەری بن دیواردتان بوو.
نەخێرەکانی ئێمە بۆ شەق هەڵدانی ئێوە بوو لە مەعریفەو زانست .
نەخێرەکانی ئێمە بۆبەستەزمانە کانی دوێنێ وبزنسمانە هەڵتۆقیوەکانی ئەمڕۆیە.
نەخێرەکانی ئێمە بۆ کۆبونەوە بێ هودەکانتان,قاقای پێکەنینە بێ بێباکەکانتانە.
نەخێرەکانی ئێمە بۆ یاساشكێنی وئەتک کردنی شکۆی دادگاو زیندە بەچاڵ کردنی عەدالەت ودادپەروەری بوو.
نەخێرەکانی ئێمە بۆگرێبەستە گوماناوی وکەڵەکەکردنی دراوی دزراومانە لەبانقە تایبەتەکانتان.
نەخێرەکانی ئێمە بۆڤێلا وباخ ومۆڵ و مەزرەعە بەناهەق هەڵچنراوەکانتانە.
نەخێرەکانی ئێمە بۆ ئەوداخ وناسۆرە بوکردتانە ناخ ودەروونی کەسوکاری شەهیدان وئەنفال کراوان.
نە خێرەکانی ئێمە بۆ شێواندنی ناووشکۆی پێشمەرگەی ڕاستەقینە بوو لەگەڵ جاش وخۆفرۆشەکانی دوێنێ,
نەخێرەکانی ئێمە بۆ سەرەی بەنزین,راکە ڕاکەی ماسیحەی هەڵدانەوەی جۆزەی موەلیدەو ئێشک گرتنی شەوانی ئاوگرتن وخواردنی ماوەبەسەرچوو وچەڕە دووکەڵی زبڵدانی شاروشێواندنی سیمای ژینگە جوانەکەمان بوو بەتەلبەندوڕاوی بەرپرسە تێرنخۆرەکانتان.
نەخێرەکانمان کۆتایی نایەت تاێێوە دەخەڵ وگەندەڵ وپۆخڵ بن,تائێوە خوێنمژ وناجیزە ونمەک بەحەرام بن.

28-7-2017

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.