د. کامەران مەنتک: ئەو لایەنەی خەڵک بەخیانەتکار تۆمەتبار دەکات سەیری باکگراوەندی مێژوی خۆی بکا دەبێ شەرم بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 2475 جار بینراوە 0 سەرنج

ستاندەر

دکتۆر کامەران مەنتک توێژەر و مامۆستای زانکۆ رایدەگەیەنێت لە ئێستادا پارتی لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە بەڵام پشتگیری وڵاتێکی ئیقلیمی ئەوی بە بەھێزی ھێشتۆتەوە.
ناوبراو ڕاشیدەگەیەنێت کێشەی لایەنەکانی بەرامبەر پارتی ئەوەیە ھیچیان پرۆژەیان پێ نیە بەڵکو وەک ڕەخنەگرانی تۆلستۆی چاوەرێن پارتی شتێک بڵێ تا ڕەخنەی لێبگرن.
لەدیدارێکی لەگەڵ پەیام دکتۆر کامەران مەنتک وتیشی ئەو لایەنەی کە خەڵک لەسەر ریفراندۆم بە خیانەتکار وەسف دەکات ئەگەر سەیری باکگراوەندی مێژوی خۆی بکات دەبێت شەرم بکات.
مەنتک لەبارەی پرسی راگەیاندنی دەوڵەتیش وتی لەسەرەتای شەڕی داعش دەرفەتێکی گەورە بۆ سەربەخۆیی لە ئارادابو بەڵام لەئێستا لەکۆتایی ئەو دەرفەتەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *