نەهشۆن بۆ ئەردوغان ” ڕۆژانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی گوزەشت”!

لەلایەن ستاندار Posted on 783 جار بینراوە

ئاشتی ئیبراهیم ئەفەندی

ئەردوغان، وەک سەڕۆکی تورکیا، بە بەردەوامیی لە پەیامەکانیدا لە ژێر دروشمی نەژاد و نەتەوەپەرستییدا دژایەتی ماف و بوونی کەمە نەتەوەکانیی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردوە و دەکات، بەڵام وادیارە “ئەردوغان” سەڕۆکایەتی وڵاتێکی پێ کەمەو خوازیارە ببێت بە “سوڵتانی موسڵمانان” و پەیام و بانگەواز بکات بۆ موسڵمانانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دنیا.

لە ڕێککەوتی ٢٥/٧/٢٠١٧ دا سوڵتان “رەجەب”، لە وتارێکدا داوا لە هەموو موسڵمانانی دنیا دەکات کە بۆ حەج کردن بچن بۆ فەلەستین و بەرەنگاری لێ بکەن دژ بە ئیسرائیل وەک ئەوەی بەرەنگاری لە مەککە و مەدینەی پیرۆز دەکەن، وە بە موسڵمانان ڕایدەگەیەنێت کە لەو کاتەوە ئیمپراتۆڕیەتی عوسمانیی تێکشکاوە، موسڵمانان بارودۆخیان خراپ و ناهەموار بووە!؟

ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، لە مێژوودا بە ناوبانگە کە دەستی سوورە بە خوێنی مرۆڤاییەتی و جینوساید کردنی نەتەوەکانی ژێر دەست، باج و سەرانە سەپاندنن بەسەر میللەتان و دزینی سامانە سەروشتییەکانی وڵاتان و نەتەوەیی تری ناوچەکە، وەک “تورکیا”ی ئەمرۆ.

ئەردوغان، دەیەوێت فریوی دنیا بدات، کە ئیمپراتۆڕیەتی عوسمانی لە مێژوودا داکۆکی لە مافی موسڵمانان کردوە و هەنوکە “ئەردوغان” وەک سوڵتانەکانی ئیمپراتۆڕیەتی عوسمانی دەیەوێت هەمان ڕێباز بگرێتە بەر و لە ئیسرائیل داکۆکی لە مافی موسڵمانان و پرسی فەلەستین و قودسی پیرۆز بکات!

رەجەب، هەوڵدەدا لە یاد خەڵک بباتەوە کە تورکیا یەکەم دەوڵەت بووە ددانی ناوە بە کیانی ئیسرائیلی لە سەرتای دەمەزراندییەوە لە چلەکانی سەدەی رابردوو وە پەیوەندیی دیبلۆماسی، هاورێیەتی لەگەڵ کیانی “جو” هەبووە و هاوکارێکی دڵسۆز بووە بۆ سەقامگیر بوونی کیانی “جوو” لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تایبەتی لە شاری “قودس”.

تورکیا، لە هەموو بوارێک سودمەند بووە لە کیانی “جو” لە ئیسرائیل، بگرە لە گرێبەستی ئابووریی، سەربازیی کە لە ئەنجامدا بە سەدان میلیۆن دۆلاری قازانج کردوە و بە لێشاو ئەفسەری تورکیی ڕوویان لە ئیسرائیل کردوە و لەلایەن “جو” مەشقیان پێکراوە. بە دەیان رێکخراوی مەدەنی و کۆمەڵایەتیی لە نێوان “جو و تورک”ەکاندا دامەزرێنراوە بە مەبەستی پتەو کردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لە نێوان هەر دوو وڵاتدا بە پارێزگاری کردن لە شکۆمەندی هەر دوو کولتووری جو و تورکی موسڵمان!. تورکیا بە درێژایی نزیک لە سەدەیەک پێشوازی لە وەفدی دیبلۆماسیی “جو” کردەوە و دەرگای ئاوەڵە بووە بۆ دەزگا سیخورییەکانی و هاتنی “جووەکان” بۆ مەبەستی گەشتوگوزار و ڕابواردن لە تورکیای موسڵمان!

ئەردوغان، یەکێکە لەو سەڕۆکانەی دنیا، کە بە هەزاران بەڵگە دەیسەلمێنێت کە پشتوپەنای رێکخراوی توندڕەوی داعش بووە و هاندەری فیتنەی دووبەرکیی نێوان موسڵمانان بووەو هەر هەوڵی دایە موسڵمان بە دەستی موسڵمان بە کوشتن بدات. لە سەرەتای جەنگی دژ بە داعشدا لە ناوچەکەدا تا هەنوکە، زەرەرمەندی یەکەم لەو جەنگەدا موسڵمانان بوونە و بە ملیۆنان موسڵمان کوژراون و دەربەدەر بوون و دەستدرێژی ناموسییان کراوەتە سەر. تا ئێستا لەو جەنگەدا نەبیستراوە، نەبینراوە کە سەری لوتی “جو”یەک خوێنی لێ هاتبێت و لە گوڵ گران تری پێ گوترابێت!؟ تورکیا بە سەدان هەزار موسڵمانی لە نێو نەتەوەیی کورد و تورک و کەمە نەتەوەکانی تری تورکیا لە زیندانەکان دا ئاخنیوە، دەستی سوورە بە خوێنی هەزاران هەزار ژن ومنداڵی موسڵمان!

سوڵتان “رەجەب”، بە هەڵە حاڵی بووە، وا تێدەگات کە سەڕۆکەکانی “جو” لە ئیسرائیل، وەک سەڕۆکەکانی باشووری کوردستانن، بە ئارەزووی دڵی خۆی کەشوفش بکات، سەروەت و سامانی کوردستان بدزێت و سوپای تورکیی بە ئارەزووی خۆی لە نێو کوردستاندا تەراتێن بکات و ئەوان لێ بێ دەنگ بن و ملی بۆ کەچ بکەن!

سوڵتانی عوسمانی، تێناگات کە ئیسرائیل ئەوەی هەژمار بێ، بۆ “ئەردوغان”ی ناکات. نەهشۆن، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە میدیای جیهانییەکاندا گوتی ” ئەردوغان باشتر وایە چارەسەری کێشە ناوەخۆییەکانی خۆی بکات، رۆژانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی گوزەشت، جویسلام پایەتەختی جووە وە ئەو شارەیە کە حکومەتەکەی وابەستەیە بە دابین کردنی ئاسایش، ئازادیی و سەربەخۆیی بیروڕا و رێز لە مافی کەمە نەتەوەییەکان دەگرێت، وە ئەوەی ماڵی لە شووشە بێت نابێت بەرد لە ماڵی خەلک بگرێت”. هەروها قسەکەری ئۆفسی سەڕۆک وەزیارانی ئیسرائیل گوتی ” هەڵوێستەکانی ئەردوغان بەرامبەر بە کورد و دانیشتوانی باکوری قوبرس سەیر و سەمەرەیە، ئەردوغان ئاخیر کەسە کە ئامۆژگاری ئاراستەی ئیسرائیل بکات”!

سەرچاوە:

http://www.haaretz.com/israel-news/1.803407
http://english.alarabiya.net/en/News/middle-east/2017/07/26/Turkey-s-Erdogan-says-Israel-damaging-Jerusalem-s-Islamic-character-.html

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.