ھاو واتا لە پەیڤەکانی قورئاندا

لەلایەن ستاندار Posted on 479 جار بینراوە 0 سەرنج
Edris Murad

ئامادەکردن: ادریس حمەمراد مجید*

ھاو واتا لە پەیڤەکانی قورئاندا
بە تێڕوانینێک لە نوسینە کۆن و نۆییەکانی زمانەوانان تێ فام کردن کە ھەندێک لە دەربرَینەکان ئاماژە بە یەک واتا دەکەن، زۆرترینی زمانەکان لەم جۆرن کە ھەر دەربرێنک بەرامبەرە بە یەک واتا بێت، بەڵام ھەندَک جار چەند دەربرێنک بۆ یەک واتا بەکاردێت، و واتایەکی دیاری کراو لێیانەوە پەیدا بووە کە لە زمانە جیاوازەکاندا بوونی ھەیە، بەڵام لە زمانی عەرەبیدا ئەم شێوەیە زیاتر ئەبینین، فراوانی زمانی عەرەبی وای کردەوە کە چەند دەربڕێنک بۆ یەک مەبەست و یەک واتا بەکار بێت کە بە ھاو واتا ناوزەد دەکرێت،کە بە واتای چەند دەربڕێنێک بەرامبەر بە یەک واتا، نابێت ئەوەش لە بەر چاو نەگیرێت کە ھاوبەشی واتاش ھەیە کە رێژەیەکی زۆری لە زمانی عەرەبیدا ھەیە تەنانەت لە زمانەکانی تریشدا ھەیە وەک کوردی و فارسی ….

ھەندێک جار یەک دەربڕین دوو واتای جیاوازی ھەیە تەنانەت دەکرێت پێچەوانەی واتای ( دژ واتا)ش بێتە ئاراوە، محەمەدی کوری ئیدریس (امام شافعی) کە ناوبانگی لە دین ناسیدا( فقە) دا ھەیە، لە زمانەوانیشدا شارەزایەکی تەواوەتی ھەبووە دەڵێت: ھەردوو پەیڤی (قرء، قرء) بۆ دوو واتای پێچەوانە( دژ یەک) بە یەکتر بەکار ھاتوون کە پێک ھاتوون لە ( گھر و حیچ) ..

تەبرسی دەڵێت: (بیع) بۆ ھەردوو بواری کڕین و فرۆشتن بەکار ھاتووە، ھەروەھا ( شراء)یش بە ھەمان مەبەست بەکارھاتووە (باع و شری ) زیاتر بۆ فرۆشتن و ( ابتاع و اشتری )یش زیاتر لە کڕیندا بەکار دێن، ئەم بابەتەشیان تێکەڵ بە بابەتی (فقە) کردووە. زۆرترین زمانەوانانی عەرەبی ھاوواتایان لە زمانی عەرەبیداپەسەند کردووە و ھەندێک لەوانەش رەخنەی بوونی ھاوواتایان لە زمانی عەربیدا گرتووە.
سیبەوەی کە بە باوکی رێزمانی عەرەبی دادەنرێت دەڵێت: عەرەب ھەندێک جار چەند دەربڕینێک بۆ یەک واتا و ھەندێ جار یەک دەربڕین بۆ چەند واتایەک و ھەندێ جاریش دەربڕینی جیاواز بۆ بابەتی جیاواز بەکار دەھێنێت.
قوترب دەربڕن لە زمانی عەرەبیدا بۆ سێ جۆر دابەش دەکات.
١- دەربڕنی جۆراو جۆر بۆ واتای جۆراو جۆر وەک ( رجل ، مراە، یوم ، لیلە، قام ، قعد …) ئەم کۆمەڵە دەربڕینانە لە بەر ئەوەی بەکار ھێنانیان رۆژانەیە و زۆرترین بەکارھێنانیان ھەیە بۆیە دەستە کردن و پۆلێن کردنیشیان ئاسان نابێت.
٢- دەربڕینی جیاواز بۆ یەک واتا وەک ( عپیر و حمار) کە بە واتای گوی درێژ دێن، یا خود ( ژئب و سید) کە بە واتای گورگ دێت، ھەروەھا ( جلس و قعد).
٣- یەک دەربڕین بۆ واتای جیاواز وەک (امت) کە بە چەند واتایەک بەکار ھاتووە کە ئەمانەن:
ا- پیاوێک کە پەیڕەوی لێ بکرێت.
ب- لاشە (ھەیکل).
ت- ئەندامی پیاو.
س- گرووپ و کۆمەڵ.
جیاوازیەکانی ئەم جۆرە دەریڕینانە ھەندێ جار دەگاتە ئاستێک کە دژ واتای درووست ببێت.

 ناساندنی ھاو واتا لە زماندا
بناغەی ھاو واتا و بنەماکەی یەک لە دوای یەک بوونی شتێکە، پێ دەوترێت ( ترادف القوم،وکل شیء تبع شیءا فھو ردفە) ، واتە ھاوواتاکان لە دوای یەکتریەوە ھاتن، ھەر شتێک لە دوای ئەوی ترەوە بێت پێ دەوترێت شوێن کەوتە یا رێکی ئەوە یا خود ھاو واتای ئەو.
ھاو واتا لە بەکارھێنانی زمانەوانیدا لەمەوە واتای وەرگرتووە: پەیڤ گەلێک کە لە دوای یەکترەوە دێن و ئاماژە بە یەک واتا دەکەن وەک بڵێ چەند دەربڕینێک لە سەر یەک ھێڵ بە دوای یەکترەوە بێن و ئاماژە بۆ یەک شت و یەک مەبەست و یەک واتا بکەن.
بدرەدین زرکەشی ( ٧٤٥- ٧٩٤ کۆچی) دەنووسێت: ھاو واتا لە زماندا لە ھاو سواریەوە ھاتووە کە سوار بوونی دوو کەس یا زیاتر لە سەر پشتی ئاژەڵێک لە سەر ئەم بنەمایەش لە زماندا بەکار ھاتووە. ( اردفە: ارکبە خلفە، وکل شیء تبع شیءا فھو ردفە)، لە گفتوگۆی عەرەباندا ھاتووە کە دەڵێن ( دابە لا تردف) واتە ئاژەڵێک کە نە ھاوسواریە واتە ناتوانرێت دوو کەس بە شوین یەکەوە سواریی ببن. و بە شەو و رۆژ یش دەڵێ (ردفان) بە دوای یەکی ھاتوو.
لە ھەموو زمانەکاندا یاسای گشتی لە سەر ئەوەیە کە ھەر دەربرَینێک بۆ یەک واتای دیاری کراو بە کار دێت و ھاتوەتە ئارااوە، بە واتایەکی تر بۆ ھەر دەربڕینێک یەک واتای دیاری کراوی بۆ دادەنرێت. ئەم یاسایە گەر چی بە بەلگەیەکی ئایەت یا فەرموودە بۆ زمانی عەرەبی نەسلمێنراوە، بەڵام واقع و حەقیقەتی زمانەکە دووپاتی ئەم یاسایە دەکاتەوە چوونکە لە زۆرترینی زمانەکاندا لە بەرامبەر ھەر پەیڤێک یەک واتای بۆ دانراوە.
ھاو واتایی بەشێکی زۆری لە فەرھەنگەکان( قامووس) بە خۆیەوە گرێ داوە لە سەر ئەم بنەمایە کە ناسرەدین بیزاوی وتوویەتی: ھاو واتا پێچەوانەی بنەرەتە. و لە شرۆڤەی ئەم گووتنەدا سەبەکی دەنووسێت: ھەر کاتێک واقع لە سەر ئەوە بێت کە دەربرَینێک لە گەڵ دەربڕینێکی تر ھاو واتا بێت یان پێچەوانە، وەرگرتنی لە پێچەوانەکەی شیاوترە، لە سەر ئەم بنەمایەش ھاتوەتە ناساندن کە دەڵێن : ( التاسیس اولی من التاکید).واتە ئەگەر بتوانین گوتنێک لە سەر واتای نوێ وەربگرین باشترە لەوەی بە واتا کۆنەکەی رازی بین و بە دووپاتکردنەوەی لە واتا کۆنەکەی ئەژماری بکەین.
لەگەل ئەوەش کە دووپاتکردنەوە لە گووتندا کە بابەتێکی رەوانبێژی و روونبێژییە بە بێ گوومان لە قورئانیشدا ئەم بابەتە بوونی ھەیە، بەڵام بنەمای یەکەم ھەمان بنەرەتە کە تا ئەو کاتەی بتوانین گووتنێک لە سەر واتای نوێ وەربگرین لە دەستور و واتا کۆنەکەی دوور بکەوینەوە. ئەم نمونانەی خوارەوە کە شرۆڤەکاران پێان وایە جگە لەوەی ھاو واتا بوونی نیە لە نیوان ئەو وشانەدا بەلکوو تارادەیەکیش دژ واتای لە نێوانیاندا ھەیە . وەک نمونە:
یەکەم / خەوف و خەشیە (خوف و خشیە) ئەم دوو پەیڤە لە سەرەتادا وا دێنە پێش چاو کە ھاو واتای یەکتر بن و ھەردووکیشیان لە قورئاندا بەکار ھاتوون. بەڵام بە شرۆڤەی ورد و زانستی ئەتوانڕێت جیاوازی ئەم دوو پەیڤە دەربخرێت/ خەشیە بەرزترە لە خەوف بەڵکوو بە تووندترین خەوف و دەوترێت خەشیە چوونکە وشەی خەشیە لە داری خشیە وەرگیراوە واتە چلە دارێکی وشکی مردوو، واتە بە تەواوی مردوە واتای مردنی بە خویەوە گری داوە ، بەلاک خەوف لە (ناقە خوفاء) وەرگیراوە واتە مرۆڤێک کە ناتەواوە و نەخۆشە بەڵام نەمردووە، لە بەر ئەم بنەمایە کە خەشیە تایبەتمەندی خوای گەورەیە کە فەرموویەتی ( ویخشون ربھم و یخافوون سوء الحساب) رعد ٢١.
ھەروەھا وتراوە کە خەشیە لە بەر گەورەیی مخشی ئەگەر چی خاشیش گەورە بێت بەلام خەوف لە لاوازی خائف وە سەرچاوە دەگرێت ئەگەر چی مخوف ئەمرێکی بچووک و کەم بێت، ھەڵبەت لە قورئانیشدا خوای گەورە دەفەرمووێت: ( یخافون ربھم) نحل ٥٠. واتە جیاوازی نێوانیشیان رێگر نیە لەوەی کە خوای گەورە چۆنی بەکارھێناوەن.
بە موسا (د.خ) وترا ( لا تخف) چوونکە موسا( د.خ) لە لاوازی خۆی دەترسا ئەگەر ئەم جیاوازیە بھێتە پەسەند کرن لە ئایەتی ( لا تخاف درکا و لا تخشی ) ئەتوانین بڵێن کە رستەی دووەم دووپات کەرەوەی رستەی یەکەم نییە، چوونکە خەوف ئاماژە بە لاوازی مرۆڤەکان دەکات و و خەشیە ئاماژە بە بەھێزی فرعەون.و جیاوازیەکی تری ئەوەیە کە خەشیە جۆرە مھربانیەک و نەرمیکی تێدایە و و ترسێکە لە روویەکی دیارو ناسراوەوە دێت و پێچەوانەکەشی ترسێک کە لەرووی نادیارو نەناسراوەوە بێت پێ دەوترێت خەوف. نمونەیک لە سەر جۆرە مھربانێک لە خشەیدا کە خوای گەورە لە ئایەتەی ( انما یخشی اللە من عبادە العلماء) فاگر ٢٨. بومان دەردەخات.
دەرکەشی لە بورھاندا نمونە گەلێکی زۆری لە ھاو واتاکان ھێناوە وەک ( حسد و شح، اتی و جاء، خگف و تخگف، سقی و اسقی، عمل و فعل، قعود و جلس، تمام و کمال، خباء و نور،اعگاۆ و ایتاء…..) ئەمانە ھەموویان ئەوە دەردەخەن کە لە زماندا چەندین ھاو واتا لە نێوان پەیڤەکاندا بوونی ھەیە و جیاوازی لە نێوان زمانەکاندا بەدی دەکرێن.بەلام زمانەوانان خۆیان بە شێوەیەکی ئەوتۆ سەرقاڵ نەکردووە بەم بابەتەوە و بە جیاوازی نێوان ھاواتاکانەوە خەریک نەبوون.
ناسرەدین قازی بیزاوی لە پێناسەی ھاو واتادا دەنووست: ( الترادف ھو توالی الالفاڤ المفردە الدالە علی شیء واحد)، توالی الالفاڤ بە واتای بە دوای یەکدا ھاتن، دەست بژێریک لە گووتنەکانی بیزاوی لە بارەی ھاو واتاوە بریتین لە :
• ناو ــــــــــــــــــــ بر و قمح = گەنم
• کار ــــــــــــــــــــ جلس و قعد = دانیشتن
• ئامراز ـــــــــــــــــ فی و با = ئامراز ( زیادە)
فەخری رازی لە بارەی ھاو واتاوە دەڵێت: ھاو واتایی پێک ھاتووە لەو وشانەی کە ئاماژە بە یەک واتا دەکەن و جیاوازی لە نێوان ھاو واتاکاندا دووپات کردنەوەیانە کە ھەردووکیان یەک واتایان ھەیە یان یەک واتا دەگەێنن و دڵنیایی لەوە دەکاتەوە کە دەربرَینی دووەم بو دڵنیا بوونی برگەی یەکەم وترا بێت.
زەرکەشی دەربارەی ھاو واتا دەڵێت: ھاو واتا واتە ئەو پەیڤانەی کە ئاماژە بۆ یەک واتا و یەک بایەخدان ( مەبەست) ئەکەن.
 شوێنی ھاو واتا لە زمانی عەرەبیدا
دوو دیدگای جیاواز لە بارەی شوێنی ھاو واتا لە زمانی عەرەبیدا ھەیە، ھەندێک لەوانە زۆر بە توندی رەخنەیان لەھەبوونی دەگرت و ھەندێکیش لەوانە بە لایەناوە پەسەند بوو، جگە لەم دوو کۆمەڵەیە ھەندێک زمانەوانی تر ھەبوون کە زۆر لەوە زیاتر رۆ چووبوون کە ھەندێ پەیڤیان بە ھاو واتا ئەژمار کردوە کە واتای جیاوازیان لە گەڵ یەکتر ھەیە، بەڵام وەک ھاو واتا ناسێنراون.
عەبدورحمان جەلالەدین سیوتی (٩١١کۆچی) داستانێکی لە ئەسعەمی یەوە (١٢٣ـ ٢١٦ کۆچی) گێڕاوەتەوە کە بە یەکێک لە ناو ھێنراوانی زانستی زمانەوانی دادەنرێت و دەڵێت: ھاروونە رەشید لە بارەی شرۆڤە کردنی شیعریەکەوە لە ئەسعەمی داوا کردبوو کە لێکدانەوەیەکی بۆ بکات دوای لێکدانەوەکە ھاروونە رەشید بە ئەسعەمی گووتبوو ئەی ئەسعەمی تۆ مرۆڤێکی جیاواز و زیرەکی و زمانەکانیش بە باشی ئەزانیت، ئەسعەمی لە وەڵامدا گووتوویەتی بۆ نەبم، لە کاتێکدا بۆ وشەی بەرد حەفتا ناوم لایە.
دەگێڕنەوە کابرایەک پشیلەیەک دەباتە بازار بۆ فرۆشتن، موشتەری یەکەم ھات و گووتی ( ما قیمە ھژە الھرە)، دووەمی ھات و ناوێکی تری گووت و سێەمیش جیاواز لە وانی تر و چوارەمیش جیاواز تر لە سێ کریارەکەی پێشوو ناویکی تری لە پشیلەکە نا و ھیچ کام لەو کریارانە پشیلەکەشیان نەکڕی، خاوەنی پشیلەکە توورە بوو گووتی ( ما اکپر اسمائک و اقل تمنک). ئەو کۆمەڵەی زیادە رۆیان لە ھاو واتای لە وشەکانی زمانی عەرەبیدا دەکرد پێیان وابوو کە زمانی عەرەبیی لەوە گەورەتر و فراوان ترە کەچەند ناوێک بۆ واتای یەک شت دابنیرێت، ھەندێک لەوانە بریتیی بوون لەمانە.
 ابو عبداللە محمد بن زیاد اعرابی ٢٣١ کۆچی
 ابو العباس احمد بن یحیی الپعلب ٢٩١ کۆچی
 ابو محمد بن عبداللە بن جعفر درستویە ٣٣٠ کۆچی
 ابو علی فارسی ٣٧٧ کۆچی
 زجاح و ابو ھیلال عسکری و جوینی …. ھتد .
ئەبو عەلی فارسی ٣٧٧ کۆچی دەڵێت: لە کۆرێکی سەیف ئەلدولە لە حەلب دانیشتبووم کۆمەڵێک لە زانایانی زمانەوانی کە لە ناویاندا ئیبن خالویە (٣١٥- ٣٧٠ کۆچی) ھەبوو، ئیبن خالویە گووتی بۆ (شێر) پەنجا ناو دەزانم، ئەبو عەلی ئەم قسەیی بیست و پێکەنی و گووتی بەڵام من تەنھا یەک ناوم لایە بۆ شێر ئیبن خالویە وەڵامی دایەوە گووتی ئەی بۆ ناوەکانی ( مھند و ێارم ) چی دەڵێت؟ فارسی گووتی ئەوانەی تۆ باسیان دەکەی ئاوەڵناوەن نەک ناو، وەک بڵێ مامۆستا لە نێوان ناو و ئاوەڵناو جیاوازی نەکات.
ئەبوو ھیلال جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە ھەر پەیڤێک بۆ یەک واتا بەکار دێت، ئەگەر دەربڕینێکی تر ھەمان واتای ھەبێت ئەوا کاری زمانەوانی بێ سوود دەبێت، نزیک لەم بیرکردنەوەیە لە ئیبن ئەلئعرابیەوە ھاتووە: ئەگەری ئەوەی ھەیە کە داکۆکیی زمانی عەرەبی لە سەر نا عەرەبەکان بە شاراوەی مابێتەوە و ھزر بکەن کە دوو دەربڕین بۆ یەک واتا بەکار دێت، بەڵام ئەم بۆچوونەی بۆ خەلکانی خوودی عەرەب بەو شێوەیە نیە، چوونکە عەرەبەکان خۆیان شارەزان و ناسینی تەواوەتیان بۆ زمانەکەی خۆیان ھەیە و نھێنی زمانەکەیانە.
جوینی کە لەوانە ئەژمار دەکرێت کە رەخنەی بوونی ھاو واتایان لە زمانی عەرەبیدا دەگرت دەڵێت: لە نێوان زمانەکان وەک یەکی و جیاوازی بوونی ھەیە کە دەبێتە ھۆی جیا کردنەوەیان لە یەکتری، بەڵام ئەم شێوانەش ھەندێ جار داپۆشراو شاراوەن و جیاوازیەکانیان بە شاراوەی ماوەتەوە.سەیریش لەوەدایە کە ئەسفەھانی لەم بارەیەوە گووتنیکی ھەیە و ھەردوو وەشەی ( فرچ و واجب)ی بە ھاو واتای یەکتر داناوە.
کۆمەڵێک ھۆکار وا دەکات کە ھاو واتا بەکار بھێنرێت وەک زیاد کردنی ئامرازەکان و جۆرا و جۆر بوونی بابەتەکان و پشتگیری کردنی لە ھیلاک بوون و دوور کەوتنەوەی لە دووبارەیی …. ھتد. کە ئەگەری ئەوەیە ھەیە مەبەستی بیزاوی و سیوتی و ئەوانی تریش ھەر ئەوە بووبێت کە گووتوویانە ھاو واتای ھۆکارە بۆ فراوان بوون و داھێنانی نوێ لە مەیدانی واتادا و داواجاریش فراوان بوونی زمان.

 ھۆکاری پەیدا بوونی ھاو واتا لە زمانی عەرەبیدا
زانایانی زمانەوانی بابەتێکیان بە ناو نیشانی پەیدا بوونی ھاو واتا لە زمانی عەرەبیدا داناوە چەندین ھۆکاریان بۆ پەیدا بوونی نووسیوە ھەرچەندە ئەکرێت رەخنەیان لێ بگیرێت، بەڵام تا رادەیەکی باش جیگەی پەسەندن.
• ھەر وەک ئەوەی کە لە زمانی ھەموو میللەتان دەردەکەوێت ھەر ناوچەیەک زار و لەھجەی تایبەت بە خۆی ھەیە کە ھەندێ جار ئەو ناوچانەش زۆر نزیکن لە یەکتری، ئەم جیاوازیەش ھەندێ جار دیار و ھەندێ جاریش شاراوەن، ھەر وەک ئەوەی کە پەیوەندی و یەکتر پەسەند کردن و ھات و چۆی نێوان شار و گوندەکان دەبێتە ھۆی ئەوەی کە لەھجەیەکی تایبەتی یەک ناوچە لە جیاتی ناوچەکانی تر بەکار بھێنرێت، مە ھۆکارێکە بۆ پەیدا بوونی ھاو واتای لە نێوان پەیڤەکانی ئەو ناوچەیە کە لە لایەن زنایانی زمانەوە بە ھۆکارێکی پەسەند دادەنرێت. وەک ئەوەی کە لەھجەی قۆرئان بۆ ھەموو عەرەبەکان پەسەندە و و ھەموویان وەک پێوەری پەسەندی زمانەکەی خۆیانی دائەنێن.
• ھەندێک لە شرۆڤەکاران گووتوویانە کە شتێک لە بنەمادا لە یەک ناو چەند سیفەتێک پێک ھاتووە کە بە ھۆکاری جیاواز بوونەتە بەشێکی راستی و حەقیقی ئەو شتە و دواتر ئەم سیفاتانە بوونەتە ناو ولایەنی وەسفی خۆیانیان لە دەست داوە، داستانی ئیبن خالوویە لە کۆڕی سەیف ئەلدولە یەکێکە لە بەڵگەکانی ئەم ھۆکارە.
 جودای لە نێوان ھاو واتا و جەخت کردنەودا
دووپات کردنەوە بریتیە لە دووبارە کردنەوەی پەیڤێک بە ھەمان واتا، وەک ( ھیھات ھیھات لما توعدون)، کە پەیڤی دووم جەخت لە سەر برگەی یەکەم و پەیڤی یەکەم دەکاتەوە و دووپاتی دەکاتەوە واتە دڵیایەی پێ دەبەخشێت، بەڵام لە ھاو واتاییدا ھەردوو پەیڤەکە یەک واتایان ھەیە و یەک مەبەستیش دەگەێنن بەڵام لە پلەی جەخت کردنەوەدا نین.
پەیڤەکانی ھاو واتای لە بەکار ھێناندا جیاوازن وەک نموونە وشەکانی ( ئەسد و حیدرە و لیپ)، ھەر سێ پەیڤەکە بە واتای شێر دێن، بەڵام لە شوێنی جیاوازدا بەکار دەھێنرێن، کەچی دووپات کردنەوە (تاکید) لەو شوێنانە بەکار دێن کە بە یەکەوەن وبۆ دووپات کردنەوە لە دوای یەکترەوە بەکار دەھێنرێن.
 پەیوەندی دوو ھاو واتا لە سەر یەکتر
لە ھەندێک لە ئایتە پیرۆزەکانی قورئاندا دوو پەیڤ لە سەر یەکتری پەیوەندی دراون بە یەکەوە یان بە پەیوەندێک بە یەکەوە بەستروان زانایانی زمانەوانی و زانایانی زانستی قورئانی دەنگۆی ئەوەیان لێ دێت کە ئەم جۆرە بەکار ھێنانانە ئاماژەن بۆ دووپات کردنەوە و ھەندێکیان چەند بەشیکیان تایبەت کردەوە بەم بوارەوە. ئەبێت بگووتری کە دووبارە کردنەوەی دوو دەربڕین سوودەکەی دڵنیا بوونەوەیە بە تایبەت ئەو دوو دەربڕینەی کە یەک واتایان ھەیە وەک یەکن، ئەم نموونانەی خوارەوە زیاتر شیکاری ئەم بابەتەمان بۆ دەکەن:
نمونەکان:
١- ( فما وھنوا لما اێابھم فی سبیل اللە و ما چعفوا و ما استکانوا) ئالی عیمران ئایەتی ١٤٦.
لەم ئایەتی سەرەوەدا سەرەتا (وھن) بەکار ھاتووە و لە دواتر (چعف) کە ھەردووکیان یەک واتایان ھەیە، ھەر وەک ئەوەی کە تەبەرسی و نیزامەدین قومیی نیشابوری، ھەردووکیانی بە یەک واتا داناوە.
٢- ( لا تری فیھا عوجا و لا امتا) گە ئایەتی ٧٧.
خلیل بن ئەحمەد فراھیدی دەڵێت کە (عوج و امت) یەک واتایان ھەیە، لەم دۆخەشدا دەربرَینی دووم بۆ دووپاتکردنەوەی دەربرَینی یەکەمە.
٣- ( لکل جعلنا منکم شرعە و منھاجا) مائدە ٤٨.
٤- ( فلا یخاف ڤلما ولا ھچما) گە ١١٢.
٥- (لا تخاف درکا و لا تخشی ) گە٧٧.
٦- ( پم عبس و بسر ) مدپر ٢٢.
٧- (انما اشکۆ بپی و حزنی الی اللە) یوسف ٨٦.

 ھەڵکەوتەی ھاو واتا لە قورئاندا
عەلامە ئەمین ئەلئیسلام تەبەرسی ٥٤٨ کۆچی. لە بەرگەکانی سەرەتای (مجمع البیان)دا چەندین جار دووپاتی بوونی پەیڤە ھاو واتاکانی کردوەتەوە، و لە گەڵ شیخی توسی ٤٦٠ کۆچی لە (تبیان)دا دەنووسی ( البلد و والمێر والمدینە نڤائر).
بدرەدین زەرکەشی دەڵێت: قسەی راست ئەوەیە کە ھاو واتا بوونی ھەیە لە قورئاندا چوونکە لە یەک ئایەتدا فەرموویەتی ( ولقد بعپنا فی کل امە) نحل ٣٦. و لە ئایەتێکی تردا فەرموویەتی ( ارسلنا) ێافات ٧٢. و لەم جۆرە نمونانە زۆرمان ھەیە لە قورئاندا.
نموونەکان:
١. تخويف, تحذير, ارهاب, انذار, ايعاد:  (ترساندن)
٢. آتی, ڕعگی, خوّل, نحل, منح, حبی: (پێدان و بەخشین)
٣. بعید, سحیق, عمیق, قێی: (دوور)
٤. جاوز, عدی, ڕسرف, بغی: (زولم کردن)
٥. برڕ, بدع, فگر, خلق, ڕحدپ, ڕوجد, ڕنشڕ, ژرڕ, جعل: (ھێنانە بوون)
٦. ژلّ, زلق, عپر: (خزین)
٧. دنی, قرب, زلف, ڕتی, ڕزف, قاب, اقترن: (نزیک بوون)
٨. ڕڤھر, ڕبدی, ڕجھر, ڕعلن, ڕعپر: (ئاشکرای کرد)
٩. رحب, وسع, تفسّح: (فراوان کردن و بڵاو کردنەوە)
١٠. کتم, واری, ڕکنّ, ڕخفی, ڕسرّ, خبڕ: (داپۆشین)
١١. غاب, ڕفل, غرب, عزب: (شاردنەوە)
١٢. بھتان, إفک, افتراء, اختلاق, کژب: (درۆ)
١٣. شیخ, شیب, کھل, عجوز: (پیر)
١٤. اپم, ژنب, خگیئە, جرم, عێیان: (تاوان)
١٥. وھن, فشل, توانی, چعف: (لاوازی)
١٦- قرین, رفیق, ێدیق, خلیل, حمیم: (دۆست، ھاورێ)
١٧- فرّ, ڕبق, ھرب, شرد, استنفر: (راکردن)
١٨- ڕھلک, ڕردی, دمّر, بخع, دمدم, باد, تبر, تبّب: (لە ناو بردن)
١٩- سبیل, گریق, فجّ, نجد, ێراگ: (رێگا)
٢٠- عاد, رجع, ێار, آب, آل, تاب: (گەرانەوە)
٢١- سال, ڕفاچ, سکب, سفح, سنّ, ێبّ: (رشتن)
٢٢- ڕێدّ, غلّق, غلق, ڕوێد, ڕگبق, سدّ: (رێگر، بەستن)، چەندین نممونەی تریش لەم شێوەیە بوونیان لە قورئاندا ھەیە کە بەڵگەی بوونی ھاو واتای لە قورئاندا دەسەلمێنێت.

 


*ماستەر لە زمان و ئەدەبیاتی کوردی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *