لە نێوان (بەڵێ)ی چەوت و (نەخێر )ی ڕاستدا !

لەلایەن ستاندار Posted on 650 جار بینراوە

تێكۆشەر حوسێن

ڕیفراندۆم ڕووە سیاسی یەکە ی بێ یانیش یاسایی یەکەی حەتمەن ئامانجێکی گەورەی نیشتمانی لەپپشتیەوەیە ، دیوە یاسایی یەکەی فۆڕمێک لە شێوازی ڕەئی دان و بڕیاری کۆتایی لەسەر کۆمەڵێک پرسی مەسیڕی گەورەی وەک دەستور و مافە ئازادی یە گشتی و تاکەکەسی یەکان ئەخرێتە ڕاپرسی یەوە ، دیوە سیاسی یەکەیشی لەهەموو حاڵەتێکا تەنها بۆ مەبەستی جیابوونەوە و یەکگرتن و کۆنفیدڕالیەت و فیدڕاڵیەت دەگرێتەوە ، دەرچوون لەم دوو فۆرمە بە مایەپووچ و بچوککردنەوەی پرسە گەورەکە و موزایەدەی شەخسی و حزبی هەژمار دەکرێت ، زۆرجاریش بەمەبەستی سێ یەم گشت پرسی ئەنجام دەدرێت بەڵام لە ئەساسدا هەر بەحاڵەتی دووەم حسابی بۆ دەکرێت ، چونکە دیسان بۆ حاڵەتی سەربازی و ڕووە ئابوریەکە هەمان غایەو ئامانجی سیاسی لەپشتی ئەم جۆرەیانەوەیە .

بێین سەیرێکی ئەو وڵاتانە بکەین کە گشت پرسیان ئەنجامداوە %90 بەسەرەوە گشتی جیابوونەوە مەبەست بووە ، ژمارەیەکی زۆریش لەو وڵاتانە بە ( نەخێر ) دەنگیان داوە ، بەڵام بۆچی ؟

کاتێ تۆ لەمانای خستە ڕاپرسی شتێک تێناگەی یعنی چی ! ئەی بۆچی ئەیخەیتە ڕاپرسی یەوە ، مادام وەک (ئوگستۆ پینۆشێت) بیرکردنەوەکانت هێندە دکتاتۆرانەیە ، بەڵام هەرچەند سەیرەکەین بەهەمان شێوە هەمان حوکمت کۆتایی پێدێ وابزانم بێ ڕیفراندۆم !

هیچ نەبێ لانی کەم باوەڕت بەدەنگ دان بێ، چونکە هەر یەکێک لەو کۆمەڵگانە لە مانای دەنگ دان دیموکراسیەت و جیابوونەوە و مافە گشتی و تاکە کەسی یەکان و مەودای دووربینیان بۆ وڵات تێگەیشتوون ، ئەو قیادەیەی لای ئێمە لە هەرێمی کوردستان جگە لەوەی بە ئاشکرا هەم خۆیان و هەم ووڵاتە ئیقلیمی یەکان ڕایان گەیاندوە کە ئامانج لەو ڕیفرانۆمە جیابوونەوە نیە لە عێراق ، چونکە بە فعلی سوێندی یەک پارچەیی عێراقتان پێ دایراوە !

جگە لەمەشیان سەیر لەوەیایه هەر کەس و گروپ و تاقم و حزب و بەرەیەک دژ بە ( بەڵێ ) چەوت و ساختەکەی ئێوە هەمیش هاوشانی ( نەخێر ) ێکی مەزڵوم و ستەمدیدەی دەستی حوکمی استبدادی ۲٦ ساڵەی ئێوە بێ ، ئەوا لە بەرەی خیانەت و دژ بە نیشتمان و مرۆڤایەتی لەقەڵەم دەدرێ و ناوی لەو لیستەیا تۆمار دەکرێ کەلە بازنەی عەقڵی پوچ و دەماغی ووشکی ئێوەیا دەرچوبێ و ئەتانەوێ وڵات بەدەریشمان بکەن !

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.