ڕێ لەڕێ, لە هەولێر و دیاربەکر چی جیاواز دەبینی (٣)؟ 

لەلایەن ستاندار Posted on 647 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری 

هەردوو شار خاوەنی دیرۆکی شۆرشگێڕی و تێکۆشان و بەرخودانی مەردانەن. بەڵام کاریگەری سیستەمی تۆقێنەر بەسەر هەولێرەوە زیاتر لە سایکۆلۆژی کۆمەڵگەدا جێی گرتووە, لە ساڵی ٢٠١١ لە دیاربکر بووین لەوێ بەشداری چالاکی نیشتیمانی بووین, لە باکوری خۆرهەڵاتی دیاربەکر بەشداریمان لە پێشوازی مەرگی شەروانێکی پەکەکە دەکرد لەو کاتەدا میتی تورکی هات کە جیهاز و دەمانچەیان لەکەلەکەدا بوو جموجۆڵیان کرد لەو کاتەدا خەڵکی دیاربکر بە پەلە دەرکەوتن و ئێمەیان دەوردا و وتیان ئیوە پارێزراون, بۆ ئێمە کە یەکەمجار بوو بەشداری چالاکیەک بووین لە باکور ورەپێدان بوو, هەستمان بە ترس لەنێو جندرمەی تورکی نەدەکرد, پێچەوانەی دیاربکر ئەمرۆ لە هەولێر بەمەبەستی بەرگریکردن لەمووچەو نەهێشتنی پاشەکەوت بەشداری چالاکیەک بووین لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران کە بەداخەوە ژمارەی چالاکانی مەدەنی زۆر کەمتر بوو لەو کەسانەی کەوا دەسەڵات کردونیە داردەستی خۆی لە هەولێر هەر چالاکیەک و گردبوونەوەیەک بکرێت ئەو کەسە بەکرێگیراوانەی دەسەڵات سەر دەردێنن و بەجلی مەدەنیەوە دەوری خۆپێشاندەران یان هەر جوڵانەوەیەک دەدەن و وەکو کوند چاودەگێڕن و سەرو دەمانچەیەکیشیان لەبەر بەرکێدا شاردۆتەوە, بەڵام ئەو کەسانە هاونیشتیمانی دڵسۆز و کوردی ڕاستەقینە نین, بەڵکو کەسانێكن بوونە دیواری پاراستنی دەسەڵاتی تۆتالیتار و گەندەڵچین و دەیانەوێت ترس و تۆقاندن دروست بکەن, جارجاریش کاری جەلادی دەکەن و هەڵدەکوتنە سەر خەڵکی خاوەن هەلوێست و بوێر ە ئەوە کاریانە.

کۆ وتە: نابێت کەمدیدە بین بەرامبەر بە هەولێر و هاونیشتیمانیانیانی چونکە شەقامەکانی هەولێر و کوچ و کۆڵانەکانی پڕن لەدەنگی ناڕازی و هێشتا کەسانی بوێر هەن و قسە دەکەن بەڵام پێویست دەکات رابەرایەتیەکی ئیداری شەپۆلی ناڕازی و چەوساوە بکرێت بەتایبەی گۆڕان و کۆمەڵ بەجدی و بێ ترس دەست بەجوڵە بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.