دەزگای ستاندەر و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ تاوتوێ ی چەند بابەتێک کۆبونەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 755 جار بینراوە

ستاندەر
رۆژی جوارشەممە ٢/٨/٢٠١٧ لەکۆبونەوەی دەزگای ستاندەر بەسەرپەرشتی مسعود عبدالخالق لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆفی ھەریمی کوردستان بەسەربەرشتی ضياء بطرس لەدیدارەکە تیشک خرایە سەر رەوشی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی ومافی رۆژنامەنوسان بەتایبەت لە ھەرێم.

لەم کۆبونەوەیەدا مسعود عبدالخالق وێرای دەربرینی سوپاسگوزاری بۆ ھەڵوێستی دەستەی مافی مرۆڤ لەکەیسی دادگایی کردنی ستاندەر گوتیشی : بۆ ئەوەی مافەکانی مرۆڤ پارێزراو بن لەھەرێم پێویستە چۆن رۆژنامەنووسان و چالاکوانان روبەروی دادگادەکرێنەوە پێویستە بەرپرسانی باڵاش بەھەمان شێوە یاسا بەسەریاندا جێبەجێ بکریت.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەھەرێم رایگەیاند بە وردی چاودێری کەیسی دادگایی کردنی ستاندەرمان کردوە بەتایبەت لەساتی دەستبەسەرکردنی سەرۆکی دەزگای ستاندەر.

ھاوکات دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوای زانیاری زیاتری لە دەزگای ستاندەر کرد بۆ ئەوەی راپۆرتی تایبەتی لەسەر ئامادەبکەن و رێکخراوە نێودەولەتیەکانیش بھێننە سەرھێل.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.