چۆن شنگالییەکانی تەسلیم بەداعشکرد

لەلایەن ستاندار Posted on 659 جار بینراوە

چۆن شنگالییەکانی تەسلیم بەداعشکرد ، ئاواش پارتی لە زارگەلی گیانی مرۆڤەکانی تەسلیم بە مەرگ کرد!.

نیاز حەمید

لە ٣ی ئاب و ١ ی ئاب لە هەردوو ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ ، دوو کارەساتن، ناکرێت هەروا بە ئاسایی سەیربکرێن ، بەڵکو ، دوو روداو بوون لە تەک دەیەهای دیکە کە پارتی بەشداریی سەرەکی بووە لە بە ئەنجام گەیاندنی ، بە مانایەکی دیکە دوو کۆمەڵکوژیی بون ، لە ئەنقەرە بە هەماهەنگی پارتی لەگەڵ دەزگای جاسوسی میتی دەوڵەتی تورکیا پیلانکرابوون.

لە کارەساتی کۆمەڵکوژیی شنگالییەکان پارتی و داعش جێبەجێکار بوون و لە کۆمەڵکوژیی زارگەلیش پارتی رەزامەند بووە و هاوکار بووە و دەستخۆشی لە دەوڵەتی تورکیا کرد بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم کۆمەڵکوژییە وەک پیلان کرابوو.

دوای کۆمەڵکوژییەکەی زار گەلی ، داودئۆغلو کە ئەوکاتی سەرۆک وەزیرانی ئاکەپە-داعش بوو ، بۆ ماوەیەکی درێژ قسەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کردوە و، بەگوێرەی هەواڵەکانی نێو مێدیای تورکی لەسەر زاری داودئۆغلو ، سەرۆکی پارتی رەزامەندی نیشانداوە و بۆ ئەم کۆمەڵکوژییە ووتی: هەماهەنگیمان هەیە.

پارتی مەترسییە بۆسەر تەواوی خەڵکی کوردستان و گەلانی ناوچەکە لە رۆژهەڵاتی ناوین.

پارتی و داعش دوو ئەدەواتی دەستی ئاکەپەن بۆ لێدان لە دۆزی رەوای کوردان وتەنانەت برایەتی گەلانی ناوچەکەش، بۆیە خەڵکی ناهەقی نییە بە گومانەوە سەیری هەر کارو کردەوەیەکی پارتی بکات ورەتی بکاتەوە.

ئێمە کۆمەڵێک بووین هەر زوو زانیمان گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم لەیەکەم چرکەساتی جاڕدانییەوە پیلانێکی دەوڵەتی ئاکەپە بۆ بەقوبرسکردنی باشور ، بۆیە نە ئەمەریکا و نە یەکێتی ئەوروپا و نە لە ناوخۆش پشتیوانی لەم پیلانە دەکەن.

لە کۆمێنتی یەکەم، ڤیدیۆی زار گەلی دادەنێم کەسوکاری کۆمەڵکوژییەکەن کە لەسەر دەستی ئاکەپە-پارتی بە ئەنجام گەیشت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.