بەپەلە: نەتەوەیەکگرتوەکان دواین ئاگادارکردنەوەی ئاراستەی حیزبەکان دەکات بۆ پەشیمان بونەوە لە ریفراندۆم

لەلایەن ستاندار Posted on 984 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ چوارشەممە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەغدا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ (پ.د.ک) و چەند حیزبێکی تر کۆبۆتەوە و تیایدا داوای کردوە حیزبەکان لە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەزببنەوە و بۆ ئەوەش تاکو ١٥ی ئاب بەڕەسمی ئەو بریارە بدەن، ھەروەھا داوای کردوە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێت و بۆ ئەوەش ئامادەیی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتوەکانی دەربریوە بۆ سەرپەرشتی کردنی چارەسەرکردنی کێشەکان، ھەروەھا راشیانگەیاندوە بەپێچەوانەوە ئەنجامدانی ریفراندۆم تاک لایەنە ھیچ شەرعیەتێکی نیە.
جێ ی باسە بریارە ئەو وەفدەی نەتەوەیەکگرتوەکان بەیانی سەردانی حیزبەکانی تریش بکات و ھەمان پەیامیان پێڕابگەیەنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.