زانیاری لەبارەی بردنەوەی نوێ ی دانەغاز لە حکومەتی ھەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 603 جار بینراوە

ستاندەر
بەپێی بڕیارێکی نوێی دادگای لەندەن، دەبێت حکومەتی ھەرێم لەماوەی ٢٨ ڕۆژدا ١٤ ملیۆن دۆلار بدات بە دانە غاز و ھاوبەشەکانی و لە ٨٥%ی تێچووی ڕێوشوێنەکانی دادگاش بگرێتە ئەستۆی خۆی.
کۆمپانیای دانە غاز لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوێنێ دادگای لەندەن دوو بڕیاری لەدژی حکومەتی ھەرێم دەرکردووە کە ئەوانیش بریتین لە:
١- دەبێت حکومەتی ھەرێم لەماوەی ٢٨ ڕۆژدا ١٤ ملیۆن و ٤٦ ھەزار و ٤٨٥ دۆلار بداتە کۆمپانیای دانە غاز و ھاوبەشەکانی، لەگەڵ قازانجی بانکیی بەڕێژەی لە ٢% لەڕۆژی دەرچوونی بڕیارەکەوە.
٢- دەبێت حکومەتی ھەرێم تێچووی ڕێوشوێنەکانی دادگا بە ڕێژەی ٨٥% بگرێتە ئەستۆ کە دەکاتە ٥٣٢ ھەزار و ٣٣٧ دۆلار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.