خوێنەوار ئەوکەسەیە پەروەردە بەئامانج دەگرێ و خۆی بەدووردەگرێ لەچەواشەکردن و دەمارگیری

لەلایەن ستاندار Posted on 1014 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی
نوسین کارێکی سانا نیە باگراوندو ڕاستگۆیی نوسەر لەکارو کردار دەرخەری سەنگی ڕاستەقینەی هەرمرۆڤێکی ڕاستگۆو ڕەوشەنبیرە کە بەنوسینەکانی خوێنەر بەئاگا دێنێتەوەو ڕۆڵی دەبێت لەگەیاندنی ڕاستیەکاندا ، بەئاڕاستەیەکی تر خوێنەوار ئەو کەسەیە پەروەردەبەئامانج دەگرێ و خۆی بەدوور دەگرێ لەچەواشەکردن و دەمارگیریی و ڕشتنی ژەهر بە خوێنەری کورد ، لەوسۆنگەیەوە وەك کۆڵەخوێنەوارێك دەمەوێت خۆم لەتەك بابەتێکی یەکجارهەستیارو هەڕەشە ئامێزبدەم کەئیمڕۆ جولەی بە شەقام کردوەو سەرجەم ئاستەکانی ژیانی گرتۆتەوە بابەتێك هۆکار دەبێت بەئاڕاستەی هەژانێکی دڵخۆشکەرکەگشت چرۆکان دەگەشێنێتەوە یاخود هەژانێکی پڕمەترسیدار کۆی دەستکەوتەکان لەباردەبات ، وشەی ڕیفراندۆم بۆتە هۆکار بۆ دابەش بوونی گەل بەسەر دووبەرەی ناکۆك ، هیوادارم بەنوسینی چەندسەرە قەڵەمێك هۆکار گەلێك بم بەئاڕاستەی ئارامکردنەوەی شەقام و گەیاندنی ڕاستیەکان بەخوێنەرو دوورخستنەوەیان لەگەیاندنی زیان بەپیرۆزترین پڕۆسە کەئەویش ڕیفراندۆمە هاتووم ڕاوسەرنج و تێبینیەکانی خۆم وەك خوێنەوارێك دەخەمە ڕووهیوادارم سود بەخش بێت و خزمەت بەئاڕاستەی ئاشتەوایی و یەکڕیزی نیشتمانی بکات وهاندەر بێت بەپیرۆزگرتنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم ،
لەدوای بەدواداچوونی ورد هاتووم لێرەوە بپرسم ئایا بەژداری نەکردن لەو پڕۆسەیە یاخود هاندانی جەماوەر بەئاڕاستەی ڕەتکردنەوەی بەدەنگی نەخێر خزمەتی داهاتووی نەتەوەو نیشتمان دەکات ؟
ئایا ئەم ئاڕاستەیەی ئێستا ڕیکلام و پڕوپاگەندەی بۆ دەکرێت و بەدەنگێکی بەرزو زوڵاڵ دەفەرمون نەخێر بۆ ئەنجام دانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ، ئایا کردەو هەنگاوەکانی لەخزمەت داگیرکەرانی کوردستاندا نیەو باراش لە ئاشی دووژمنان لێ ناکات ، ناکەوێتە خانەی دژبەگەل و نیشتمان ؟
ئایا هەنگاوەکانی بەر لەئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم کاریگەری نیەو پێویست بە ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان ناکات ؟
گومان لەوەداندایە دوور لەچەواشەکاری و زیادەڕۆیی گەردوێنێ تەمەنی جوانی و شیرینی گەنجیێتی بەخشرابێتە پاراستنی شکۆی گەل و نیشتمان ، ڕچە شکێن بووبین بۆ نەوەی دوای خۆمان بەدڵنیاییەوە بەردەوامی بەو سەنگەرە دەدرێت و درێژەپێدەری هەمان ئاڕاستەی پێشوودەبێت کەخەبات کردنە بەئاڕاستەی بەدیهێنانی مافە بەدینەهاتووەکان و ئامادەی قوربانی وهەر کات بەخشینێک دەبێ بەئاڕاستەی لادانی ڕێگری وکۆسپە دەستکردە دروستکراوەکان کەدەبنەهۆکاربەئاڕاستەی تێکدانی یەکڕیزی نیشتمانی و ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کورد.
لێرە پرسیارێك دێتە پێشەوەو دەپرسم ئایا ڕێگریەکانی دووساڵی ڕابردوو تەنها لەبەرهەڵوێست و کاردانەوەکانی بزوتنەوەەی گۆڕان و یوسف محمدی سەرۆك پەرلەمان بوو کەکاتی زیاتریان نەبەخشی بە شاندی گفتوگۆکار بەئاڕاستەی دۆزینەوەو چارەسەرێکی گونجاو ، یاخود سەرۆکی پەرلەمان دەستی بۆ خەتی سوور برد بەدەست بردن بۆهەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ؟
دوای دوساڵ لەبەسەر چوونی ماوەی یاسایی پۆستەکەی مسعود بارزانی وەك سەرۆکی هەرێم کەکێشەی سەرەکی و یاسایی بنەڕەتی هەرێمی کوردستانە بێ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ، پەرلەمان نەگەڕێندرێتەوە بۆدۆخی بەر لە ١٥/ ٨/ ٢٠١٥ ، ڕێگریەکانی بەردەم ئاساییکردنەوە ڕۆژ دوای ڕۆژ لەهەڵکشانی بەردەوام دەبێت چونکە پەرلەمان ناتوانێت ڕۆڵی تەشریعی خۆی ببینێت تاکە هۆکار دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو یاسایانەی پەرلەمان دایان دەنێت چونکە بەپێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەبێ سەرۆکی هەرێم واژۆ لەسەر پڕۆژە یاساکان بکات ، ئەمەش ڕێك پێچەوانەی یاساو دەستووری هەرێمی کوردستانە چونکە کێو ماڵی پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و دەستوور بکەیت ئاماژەیەك بەدی ناکرێت کەتیایدا ئاماژە بەسەرۆکی هەرێمی کاربەڕێکەربکات لەهەرێمی کوردستان .
بەپێی خوێندنەوەو ڕوانینی بەندە لەوادەی دیاریکراو ڕیفراندۆم بۆ ماوەی ساڵێك دوادەخرێت ئەم هەنگاوە تەواوکەری ئەو گوشارەی امریکا – اوروپا- وڵاتانی هەرێمایەتیە کەتیایدا خوازیارو داواکاربوون لەهەرێم بەدواخستنی ئەو پڕۆسەیە پێجەوانەی ئەم گوشارانە لاساری و بێ ئاگابوونی سەرکردایەتی سیاسی کورد دەگەیەنێ لەمەر سیاسەتی ئێستای جیهان و هەرێمایەتی ، سووربوون و مانەوەیان لەم بێ ئاگاییە گەورەترین زیان بەئایندەی هەرێم و دەستکەوتەکان دەگەیەنێ و گەل و نیشتمان و دەستکەوتە دەستوورییە بەدیهاتووەکان دەکەوێتە بەردەم گەورەترین هەڕەشەو مەترسی.
لەکۆتا دەڵێم ئەرکی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و کۆی لایەنە سیاسیەکانە بەرلەئاسایی کردنەوەی پەرلەمان بیر لەسستم وهەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بکەنەوە چونکە ئەوە کێشەو گرفتی سەرەکی ژمارە یەکە لەهەرێمی کوردستان بەچارەسەرکردنی ئەو پرسەیە ئارامی و ئاسایش و ئۆقرەیی دەگەڕێندرێتەوە بۆ شەقام و زەمینە خۆشکەر دەبێ بەئاڕستەی دروستکرنەوەی متمانە لەنێوان شەقام و حکومەت و لایەنە سیاسیەکان ، ئەوسا ئاڕاستەی کارکردن بۆ ئەنجام دانی ڕیفراندۆم ساناتر دەکات بەدەرلەم شێوازو ئاڕاستەیە کوردستان بەرەو دابەش بوون و هەڵوەشانەوە دەچێت و دەبێتە یاریگایەك بۆ وڵاتان بۆ ئەوەی وەرزشوانەکانیان بەجوانی هونەرو نمایشی خۆیان لەنێو یاریگای هەرێمی کوردستان نمایش بکەن ،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.