ستاندەر
ئەبوبەکر ھەڵەدنی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لایەنێک شانازی بە ٣١ی ئاب بکات ئاساییە شانازی بە داخستنی پەرلەمانیش بکات.
ھەڵەدنی لە سمیناریک لەبارەی ریفراندۆم لە چەمچەماڵ ھەروەھا ڕایگەیاند دەوڵەت بەخەڵکی قومارچی و گەندەڵ بەرێوەناچێت، وتیشی پەنجا شارەزای ئابوری لە لێکۆلینەوەیەک بۆیان دەرکەوتوە لە حاڵەتی دروستبونی گەمارۆ بۆسەر ھەرێم بایی دوو مانگ توانای خۆڕاگریمان ھەیە.
ناوبراو وتیشی لەدھۆک پارتی دۆزەخی بۆ یەکگرتوو دروستکردوە تەنانەت بۆ دامەزراندنی ئیش پێکەری مۆلیدەش داوای تەزکیەی پارتی لە ئەندامانی یەکگرتوو دەکەن.