نامەیەک بۆ بەرپرسەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 698 جار بینراوە

نامەیەک بۆ بەرپرسەکان
سڵاو لەمیللەتیکی بەش مەینەتەوە بۆ ئێوەی بێ باک

ئارام مەجید

ئەگەر(ڕیفراندۆم)ەکەمان دەبێتە ھۆی:
ـ شەرمەزاربونمان لەبەردەم خودا بەجۆرێک کەدین و ژینمان بدۆڕێنین و ڕێکەی ژین و دینداریمان نەمێنێت.
ـ شەرمەزراربونمان لەبەرامبەر دوژمنانمان بەجورێک ھەستی کوردایەتی و مرۆڤایەتیمان لەکەداربکات و ئەوان سەردەستەو ئێمە ژێردەستە.
ـ سەرلەنوێ کیمیاباران و ئەنفال و گیران،بەجۆرێک جارێکی دیکە مێژوو بەشیوەیەکی خراپتر خۆی دووبارە بکاتەوە و نیوەمان لەسەر زەوی بمرین(کیمیاباران)و نیوەمان لەژێر زەوی بمرین(زیندەبەچاڵ)و نیوەمان لەنێو گرتوخانەکان بمرین(نوگرەسەلمان) و نێوەمان لەنێو ڕاکردن و ولات بەجێ ھێشتن بمرین(کۆڕەو)….
ـ سەرلەنوێ نەمانی گەنج و وڵات بەجێ ھێشتن و نەمانی ھێزی ولات(کۆچی گەنجان بۆ ئەوروپا).
ـ نەمانی سەروەری خاک و نیشتیمان و بەتاڵان بردنی خێروبیری ولات،بەجۆرێک نەوتوگازمان بەتالان ببرێت و ھەرێم و حکومەتەکەشمان قەرزار بێت (نەوت و گاز) فرۆشتن.

ـ سەرلەنۆێ برسیەتی و قات و قڕی خەڵک،بەجۆرێک وەک ساڵانی نەوەدەکان دوبارە گۆڵەچنە و گرانی ئارد و برنج و ڕۆن و شەکر بۆ گرنیەکی خەیاڵی بەجۆرێک زۆر ماڵ ھەبوون مانگی دوجار یان زیاتر برنجی دەخوارد و خەڵکی لەبری گەنم، بەری گسکی دەھاڕی بۆنانکردن…
ـ دووبارە بڕینەوەی سەوزای و داری دارستان و غاباتەکان،بەجورێک سەوزای و سیمای جوانی سروشتی کوردستان و ژینگەی پاکی کوردستان نەمێنێت و خەڵکی لەبری نەوت و غاز دار و تایەو و پێلاوی کۆن بەکار بھھێنێت وەک پێشتر بینیمان…..
ـ وێران بونی کەلتور و مێژووی وڵاتمان،بەجۆرێک بردن و فرۆشتنی شوێنەوارەکان و ھەڕاجکردنی مێژوومان بەدوای خوێدا بھێنێت وەک ساڵانی پێشوو……
ـ زیاد بونی بێ سەروبەری و زیادبونی کوشتن و شەڕی عەشایەری و نەمانی سەروەری یاسا و زیاد بوونی کێشەی کۆمەلایەتی و دزی و دیاردە نەخوازراوەکان….
ـ لاوازی ئاستی زانستی و پەروەردەیی و نەمانی گرنگی خوێندن، بەجۆرێک وەک ئەوەی ئێستا ھەیە ئەگەر درێژە بکێشێت ئیتر قوتابخانە و زانکۆ بەھایان نامێنێت…..
ـ زیاد بونی دیاردەی قێزەو ن و ناشیرینی حیزب و گروپی جۆراو جۆری بێ ئینتیما بۆ خاک و نیشتیمان و مشەخۆری لەسەر دزی و تاڵانی و ئاودیوکردن و گومرگ و نەمان و بردن و خێر و بێری ولات بۆ چەند دەستەو گروپێک وەک ساڵانی ھەشتاو نەوەدەکان و سەرکێشان بۆ براکوژی و شەڕی نەگریسی ناوخۆ…..
ـ نەمانی ھەست و ھۆش ئینتیمای گەنجان بۆ خاک و نیشتیمان، بجۆرێک گەنج ئامادەبێت لەپێناو کەمێک ژیانی خۆشی دین و کوردایەتی بدۆڕێنێت و ولات بەجێ بھێڵێت و ڕێگەی تاراوگە بگرێتەبەر و ھێچ وەلایەکی بۆ وڵات نەمێنێت و پەیوەندی بکات بەگروپە دوژمنەکانی کوردەوە دژی ولاتمان شەڕبکات…..
ـ نەمانی برایەتی و حسابنەکردن بۆدەنگی خەڵک و دژایەتی و لێکترازانی نێوماڵی کورد و نەمانی سەروەری یاسا و دیموکراسی و ھەڵبژاردن و فرەکوێخایی و زیاتر پاچەبونی ھەرێمەکەمان وەک ساڵانی پێشتر…

ئەگەر ھەنگاوە ھەڵەکانمان دووچاری ئەمانەمان دەکات کەبەکورتی باسم کردن ئەوا بابۆخۆمان بەبێدەنگی دانیشین بەم شێوەیە بژین کەھەیە،چونکە پێشتر نەتەوەکەمان زۆر ماندوو بوو دووچاری ئەوانەبوو کەباسمکرد و ناشمانەوێت جارێکی دیکە دووبارە ببنەوە و با ھەنگاوێک نەنێین گڕانەوەی زۆر زەحمەت بێت و تیکەیەک قوتنەدەین شایستەی گەروومان نەبێت و زیاتر دوژمنەکانمان چاوسورنەکەینەوە لەسەرمان و وازبێنن لە ڕیفراندۆمی بێ کۆدنگی ناوخۆیی و بێ پشتیوانی دەرەکی.
بەلام ئەگار ھەگاوەکانی ڕیفراندۆ م و سەربەخۆیی دەبێتە ھۆی زیادبونی خزمەت و برایەتی و کوردایەتی و مەردایەتی و پێشخستنی وڵات لەھەموو بوارەکان و بەدیھێنانی ژیانێکی خۆشگوزەران زیاتر لەوەی ئێستا ھەیە پێکەوە ھاموومان دەڵێین بەڵـــــــی بۆ ریـــفراندۆم و سەربەخویی و بەڵێ بۆ قربانیدان بەڵێ بۆبرایەتی و پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.