ستاندەر
لەڕاگەیەنراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق کە دەست سکای پرێس کەوتوە دوای ٢٠١٤ حکومەتی ھەرێم دەستی بەسەر ٥ ترلیۆن دینار لە بانکەکانی ھەرێم داگرتوە کە نیوەی ھی بانکی بازرگانی عێراقی بوە و نیوەکەی تریشی ھی ئەو بانکە جیھانیانە بوە کە لقیان لەھەریمی کوردستان ھەبوە.
لەراگەیەنراوەکە ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە بڕە پارەیەکی زۆری تر لەدوای ھاتنی داعش کەوتۆتە دەست ئەو گروپە.