بۆچی وا لە سەردەشت دەکەن ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 576 جار بینراوە

بۆچی وا لە سەردەشت دەکەن ؟

ئومێد ئەحمەد

پێڵاوەکەی لە نێو گۆڕا
بەرزترە لە سەرۆکێ
کە وەک رۆبۆتی دوژمنە
بۆ دوژمن دەتڕێ و دەکۆکێ

بۆچی وا لە سەردەشت دەکەن
خۆ ئەو دەبابە هێن نەبوو
ئەو وەک ئێوە چەقۆ کێش و
لاو کوژ و دەست بە خوێن نەبوو

بۆچی وا لە سەردەشت دەکەن
ئەو دژ بە گەل و دز نەبوو
ئەو نان بڕ و خەفەت هێن و
وەک ئێوە سەری کز نەبوو

بۆچی وا لە سەردەشت دەکەن
دڵنیابن لەوێ نیە
ئەو ماڵی ناو دڵی گەلە
وەک ئێوە لە ژێر پێ نیە

بۆچی وا لە سەردەشت دەکەن
حەزتان لە کورسی شکانە ؟
حەزتان لە شەقی لاوی گەل ؟
یا گەلی ڕوت و بێنانە ؟

دەست هەڵگرن لە سەردەشت و
لە لاوانی قەڵەم قەڵا
دەنا قەڵای زۆرداریتان
دەڵێ ویڵکەم دەرد و بەڵا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.