گوێت بێنە با پێت بڵێم ‌

لەلایەن ستاندار Posted on 848 جار بینراوە

گوێت بێنە با پێت بڵێم ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌

+ دۆم نا رۆڵە… حەیامان مەبە.. دەم.. ریف ران دەم…
ـ ریفڕاندەم؟
+ بەڵێ‌ فێری قسەكە ببە ئینجا چەنەبازیی تیا بكە… ریفران دەم.. لەسەر وەزنی فیك ڵان كۆ.
ـ یەعنی فیڵانكۆی بۆ بكەین ئوستاز؟
+ فیكڵانكۆی بۆ ئەكەی، ئاشەبەتەنوورەی بۆ ئەكەی كەیفی خۆتە. موهیم ئەوەیە كەلیمەكە بەڕاستی بڵێی.
ـ قوربان ئەگەر جارێكی تر ناوی ئەو داوابڕاوەم هێنا تۆ بە هەموو هێزو قەوەتی خۆت بكێشە بە ناوی دەمما.
+ ناوی ریفڕاندەم ناهێنی؟
ـ ئا.. چونكە ئەزانی بۆ؟ هەرچی هەڵئەسێ‌ قسەی تیا ئەكات. سنعاتەكە تەواو تەواو رەزیل بووە.
+ ئەوە غەدرێكی گەورەیە ئەو قسەیە. نان هەبێ‌ ئێستا لە ریفڕاندەمدایە.
ـ ئاگام لێیە راست ئەكەی.. بە عزێ‌ كەس لە سایەی ئەو مەوزوعەوە خۆیان لای ئەولا كردووە بە شەكر.
+ هەر ئەوە نییە كوڕم.. ریفڕاندەم بووە بە كاسپیش.. كار وا بڕوا بێكاری لە وڵاتدا نامێنێ‌.
ـ توخوا بە جددیتە؟؟ چۆن چۆنی؟؟
+ چاك چاكی.. من خزمەتكارێكی تۆم هەیە خریجەو بێ‌ ئیشە. برادەران بانگیان كردووە وتویانە بڕۆ موداخەلە بكەو هەقت نەبێ‌. ئێمە چاومان لێت ئەبێ‌.
ـ موداخەلە لەكوێ‌؟
+ لە كۆڕو سیمینارەكانا.. پێیانوتووە لەخۆتەوە هەستەو موداخەلە بكەو بڵێ‌ ریفڕاندەم جەوهەری كوردایەتی ئەمڕۆیە. كولـلی موداخەلەیەك پانزە دۆلارت ئەدەینێ‌.
ـ بەڕاستی ئیشێكی چاكە. ئەمە كێ‌ ئەیدات؟
+ گوێت بێنە با پێت بڵێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.