جارێکی تر مەلا و ریفراندۆم

لەلایەن ستاندار Posted on 668 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد

عەلی وەردی قسەیەکی ھەیە دەڵێ ئیسلام لەگەڵ محەمەد (د.خ) دەستی پێکرد و لەگەڵ ناشتنی عەلی کوڕیی ئەبی تاڵبيش نێژرا.

مەبەستی عەلی وەردی لەو قسە ئەوەیە ئیسلام لەدەستپێک وەک شۆرشێک دژی زوڵم ھات، لەپێناو سەرخستنی بیلال و عەمار و ھەژارەکانی تر بەسەر دەسەڵاتدارە لوت بەرزەکان، بەڵام لەسەر دەمی ئەمەویەکانەوە ئیسلام کرا وەسیلەی شەرعیەتدان بە زوڵم و گەندەڵی، كرا ئامرازى روتانەوە و برسیکردنی خەڵک، ئیتر کەمینەیەک نەبێ زۆرینەی مەلا و شارەزایانی دیین بونە دەرباری خەلیفە و سوڵتانەکان، لەبەرامبەر پارە و بەرژەوەندی ھەمو زوڵم و زۆرداریەکیان دەشەرعاند، واتە رۆحی ئیسلام کە شۆرشە دژی بتەکان ئیتر وجودێکی ئەوتۆی نەما.

ئەوەی لەکوردستانیش ھەیە مەلاکان زۆرینەیان ئەرکی دەربار و واعیزەکان دوبارە دەکەنەوە، ھەمیشە بە یەک نامەی مۆبایل سەدانیان کۆدەکرێنەوە و سەمعو تاعە دوبارە دەکەنەوە.

قەت نەیان پرسی ئەرێ بۆ ھەر ئەوان دەبێ بچنە خزمەت سیاسیەکان و گوێیان بۆ بگرن؟ لەبەرچی رۆژێک ئەوان نایەن گوێ لەوان بگرن؟ بۆچی تەنھا کاتی ھەڵبژاردن ئەوانیان بیردەکەوێتەوە؟

ئێوە بەحیساب خۆتان بەجێنشینی پێغەمبەر دەزانن، ئایا رۆژێک ھاوارێک ناڵەی منداڵ و بێوەژنێک و پیرێکتان گەیاندوە بەو سیاسیانە؟ رۆژێک لەبەر گەندەڵی و تاڵانی وتوتانە ئێمە لەگەڵتان دانانشین تا ئەو زوڵمە ھەڵنەگرن؟ ئەوە چ تێگەیشتنێکە لەدیین کە شەرعیەت دەداتە گەندەڵی و زوڵم؟ بۆ رۆژێک نالێن ئێمە زۆر گوێمان بۆ ئەوەگرت، ئیتر کاتی ئەوەیە ئێوە گوێمان لێبگرن، حەیفە ئینسانی موسڵمان لەدوای ئەو مەلایانە نوێژبکات کە خۆیان بەدوای خەڵکی تر کەوتوون.

جارێک لە بەردەم کۆشکی خەلیفەیەک لەقەرەباڵەغیدا کەسێک پرسیار لەمەلایەک ده كا کە لەناو خەشاماتەکەی بەردەم کۆشک بوە، مەلایەکەش زۆر توڕە دەبێ دەڵێ تخوا ئێرە جێ ی ئەو پرسیارەیە؟ کابراش پێ ی دەڵێتەوە ئەی تخوا مەلا ئيره ش شوێنی تۆیە؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.