لە جیاتی نەفت دزان من دادگایی کرام

لەلایەن ستاندار Posted on 588 جار بینراوە

لە جیاتی نەفت دزان من دادگایی کرام

هندرين باليساني
لە جیاتی گەندەڵکاران خەڵکی دۆڵی بالیسان دادگایی دەکرێ
نمونەی یەکەمەکان من بووم

لە ساڵانی ڕابردوو دوای ئەوەی نیەتم هێنا بگەڕێمەوە بالیسان و لەوێ نیشتەجێ بم. چونکە گوندی خۆمە و خزم و کەسی منی لێیە بەتایبەت گۆڕی شەهیدانی خانەوادەم کە لە بەرگری لەم خاکە شەهید بوون لەوێیە.
ئەوە بوو لە سەر زەوی خۆم لە بالیسان دەستم کرد بە خانوو دروست کردن.
لە خانووی شەهیدان کە دابەش کرا منی لێ بەش کرام گوتیان پێشتر لە حیزب سوود مەند بووی، گوتم باش، دوایی ئەوانەی وەکو من سوود مەندی حیزب بوون هەمویان خانویان وەرگرت تا دوو خانوو و سێ خانووش، منیش بێ بەش کرام، چونکە پشت و پەناو واسیتەم نەبوو.
گەرنا لە هەموو شەهیدانی کیمیابارانی دۆڵی بالیسان کەم کەس هەیە وەکو بابی من خەباتی چەکداری هەبووبێت.
بە هەر حاڵ خاوەن ئەو مزگەوتەی کە حەفت ساڵە لێرەمە لە هەولێر ڕێگری کرد کە لە مزگەوتەکەی ئەو بڕۆم، منیش خانوەکەم تەواو نەکردو بە هەیکەلی وازم لێهنا،
سوپاسی هەڵوێستە جوانەکانی ح.فارس دەکەم، لەم دواییانە گوتی :(گەر بابم لە قەبری قیت بیتەوە ببیتە 14 ساڵی نایێتە ئەو مزگەوتەی من لۆ مەلایەتیێ، جگە لە تۆ).
جا لەم دواییانە پۆلیس پێیان ڕاگەیاندم دەبێ بێیە ب.پۆلیسی بالیسان، منیش سەردانم کردن، دیار بوو خەڵکی ناوچەکەمان گوتیان ناچین بۆ محکمەی شەقڵاوە.
لە پۆلیسیش بە منیان گوت تۆش مەچوو، منیش گەڕامەوە. بۆ هەفتەی داهاتوو لە پۆلیسەوە پەیوەندیم پێوەکرا گوتیان وەرە.
گوتم ئەمڕۆ تەندروستیم باش نیە بە تایبەتی ئازاری چاوم زۆرەو چاوم دونیا نابینێت، ئەوڕۆ ناتوانم سەیارە لێبخوڕم، ان شاء اللە بەیانی دێم.
پۆلیسەکە گوتی:: ئاخر مامۆستا ئەگەر نێی دەبیتە ئەمری قەبزی !!
گوتم بابە دێم دێم خەمت نەبی.
خۆ ئەمن چ مەسولم لە پشت نیە، جا منەتی دادگاو یاساو حکومەت و پۆلیس نەزانم.
بەهەر حاڵ لۆ سبیانێ چووم.
لۆ خانیت دروست کرد؟؟ ئیفادەت چیە ؟؟
گۆتم : ئەو زەویە زەوی خۆم و باب و باپیرانمە، ئیجازەو مۆڵەتی شارەوانیشم هەیە ئەوەش مۆڵەت.
بالیسانیش هیچ تاپۆ نیە ، جا تەجاوزم کردبێ.
لەهەمان کاتیش سنووری شارەوانی دیارنەکراوە، تا بڵێن کەس تجاوز نەکات، گوتیشم گەر حکومەتی هەرێم بە خانووی من تێر دەبی با بچی تێک بداو شۆفەری دەبەر بنێ.؟
ئێهــ یاڵا پۆلیسەکمان لەگەڵە خۆمان برد به سەیارەی خۆم چومە بەر دەستی حاکمی لە شەقراوێ،
دیسان تحقیق و تسائولاتەکی زۆر چیە کاکە ؟؟ تجاوزتان کردیە؟؟
دە دڵی خۆم دا دەمگۆ خوایە دەرێی نەفتی ئەو وڵاتە ئەمە دەدزین و دەیدەینە داعشی و بەناوی خیانەتی عوزما مەحکەمە دەکرێین تڕحێو،
لە لایەکی دیکە وێدەچی ئەمە زەوی شارەوانی و میللــەتمان داگیر کردبی و بە دەفتەرە دۆلاران فرۆشت بیتمانەوە؟خەڵکی ڕەش و ڕووت.
یان خیانەت یان وا دەزانن ئەو ڤێللاو مەزرەعانەی سەر ڕێگە گشتیەکان هی منن بۆیە محکمە یان یان یان …..
تیاح هەر ئەو هەندە نا کوڕە جا حاکمی دەیگۆ خۆ ئەمن کەستان بە دارێ وە ناکەم و اعدامتان ناکەم.

ئێهــ دوایی چوینەوە لای حاکمی گۆتی: ئەتو مامۆستایەکەی؟ … بالیسان تاپۆی هەیە؟؟
گۆتم ، نا جەنابی حاکم، هەموو بالیسان بێ تاپۆیە بەس بابەرباب ئەو مرکە هی خۆمانەو من مۆڵەتی شارەوانیشم هەیە، ئەوەت مۆڵەت، کیتابی شارەوانیشم لە ناو دەستی بوو .
بە هەر حاڵ ئەو ڕۆژەی تەواو بووین بە کەفالەتی ملیۆنێک دینارو، کەفیلایەتی نەفەرێک ئەو جا گەڕاینەوە، واتە،بە کەفالەت ئازاد کراین باش بوو نەگیراین نەیان بردینە ئینفرادی.
ئەو جا لۆ دوای سعات یەک تەواو بووین. ئەو ڕۆژەش 25/7/2017 بوو، بژی سەروەری یاساو نەمانی گەندەڵی.
بژی دادپەروەری.
سێ نەفەری دیکەشم لەگەڵ بوو ملا،سعید وم احمد زەکی و کاک بەشداری مام سەمەدی،
( ئەی نازانن بالیسان تاپۆی نیە، تاپۆکەی کیمیاباران و ئەنفال ئاوارە بوون و خزمەتی پێشمەرگەو شۆڕشەکانە )
م هندرین. تاقانەی ئەنفال و ڕزگاربووی کیمیابارانی 1987.
8/8/2017 هەولێر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.