محەمەدی حاجی مەحمود کۆتایی بەھەندێ چاوەروانی بۆ دوای ریفراندۆم ھێنا

لەلایەن ستاندار Posted on 589 جار بینراوە

ستاندەر

محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند لە شەڕی روبەروبونەوەی داعش تەنھا سێ حیزب رۆڵیان ھەبوە کە ئەوانیش پارتی و یەکێتی و سۆسیالست بونە، ھەروەھا گوتی ھێزە حیزبیەکان ناتوانن یەکگبگرنەوە و ھەر بەو شێوەیە دەمێننەوە.

لەبەشێکی تری لێدوانێکی رۆژنامەوانی ناوبراو وتی عەبادی پێ ی گوتوین ئەگەر وەفد بێت یاخود نا بۆچونی ئێمە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم ناگۆرێت کە لەگەڵیدا نینە.

زانیاریەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن زۆرینەی وڵاتان ئەو پەیامەیان بە ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم گەیاندوە کە لەگەڵ ریفراندۆم نین ئەگەر بۆشیان ڕوونکەنەوە و وەفدیش سەردانیان بکەن.

چاودێران پێیان وایە بەھۆی ئەوەی ئامادەکاریەکان وەک پێویست نەبونە بۆ پرسەکە بۆیە بەو خێراییە دژایەتی ریفراندۆم کرا لە ئاستی دەرەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.