عه‌لی حه‌مه ساڵح
له دۆسیه‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا، گۆڕان لایه‌نی سه‌ره‌کی و کاریگه‌ره.
به‌شداربوون یان نه‌بوونی گۆڕان، ئاراسته‌ی کاری په‌رله‌مانی و پرۆسه‌ی سیاسی له کوردستاتدا دیاری ده‌کات.
به ئاگاداربوونم له به‌رنامه‌ی گۆڕان و دیدی کاک نه‌وشیروان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی به گشتی و کاری په‌رله‌مانی، دۆسیه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یان نه گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مان و حکومه‌ت و لێکه‌وته‌کانی رونده‌که‌مه‌وه.
گۆڕان هه‌میشه باوه‌ڕی به ڕێککه‌وتنی هاوسه‌نگ هه‌بووه، به‌مه‌رجێک خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پرۆسه‌ی دیموکراسی بکات.
چه‌ند پرس و پرسیارێک هه‌یه؟
گۆڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان؟ چۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ چی ده‌کات؟
پێویسته جڤاتی نیشتیمانی به به‌رچاوڕونی بڕیاری خۆی بدات.
گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌بێت به‌پێی سه‌نگ و قورسایی گۆڕان بێت.
ده‌بێت گۆڕان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه پرۆژه‌ی خۆی هه‌بێت بۆ گفتوگۆ، نه‌ک به پرۆژه‌ی خه‌ڵکی دیکه هه‌نگاوبنێ.
١.ده‌بێت گۆڕان پێداگیری بکات له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری یاسایی بۆ گرفتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، سیستمی په‌رله‌مانی جێگیربکرێت.
٢.له‌ڕێگای لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کان و دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه کاری جدی بکرێت بۆ باشکردنی ژیانی خه‌ڵک، لابردنی پاشکه‌وتی موچه‌و پێداچونه‌وه به هه‌موو ئه‌و زیادکردنه نایاساییانه‌ی له باجدا کراون.
٣. په‌سه‌ندکردنی یاسا تایبه‌ته‌کانی تایبه‌ت به به‌دامه‌زراوه‌یکردنی سێکته‌ری نه‌وت.
٤.کارکردنی جدی له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی خاوێن.
٥.لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کانی په‌رله‌مان گفتوگۆ‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی یاسایی و سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوری بۆ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم بکات، دواتر بڕیاربدات دوابخرێت یاخود له چی کاتێکدا بکرێت.
٦-ئه‌کتیڤکردنه‌وه‌ی کاری چاودێری په‌رله‌مان و هاتنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌کان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان.
٧.ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له کاتی خۆیدا.
دیدی من وایه ئه‌گه‌ر ٨٠٪ ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێبکرێت ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵکی کوردستان و پرۆسه‌ی دیموکراسی.
ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مان نه‌گه‌ڕێته‌وه.
-ئه‌گه‌ر پارتی و هاوبه‌شه‌کانی به‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ڕازی نه‌بوون، نابێت گۆڕان ته‌سلیم به ئیراده‌ی هه‌ڵه ببێت.
-ئه‌گه‌ر کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسایه‌که ، به‌م شێواز‌و میکانیزمه‌ی ئێستا ڕیفراندۆم بکرێت.
داننان به بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم به‌م شێوه نایاساییه‌ی ئێستا‌و ده‌ستنه‌بردن بۆ یاسایی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، کارێکی هه‌ڵه‌یه‌و نابێت گۆڕان بچێته ژێربار.
-ده‌بێت گۆڕان ئاگاداری چه‌ند پلانێک بێت.
١. له غیابی گۆڕاندا له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بۆ دوو ساڵ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت و ویلایه‌تی بارزانی و واده‌ی کاری په‌رله‌مان درێژده‌کرێته‌وه.
٢.هه‌ندێک که‌س له نێو پارتی و یه‌کێتی، ده‌یانه‌وێت کۆنتڕۆڵی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بکه‌ن، دۆخی په‌رله‌مان و حوکمڕانی به ئاراسته‌یه‌کی خراپ ببه‌ن.
ئه‌مانه له ئێستادا به قسه‌و لێدوان ئستفزازی گۆڕان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌رچه‌کداری هه‌بێت، گۆڕان له بری ئیستفزاز ده‌بێت دیدگا‌و پلانی خۆی هه‌بێت.
پێویسته گۆڕان خۆی بڕیاربدات، ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مان ناگه‌ڕێته‌وه ، خۆی بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون بدات.. پلانی خه‌باتی سه‌ر سه‌قام دابنێ.
ده‌بێت گۆڕان له زووترین کاتدا بڕیاری پێویست و دروستبدات، نابێت له بڕیارداندا ڕاڕا بێت، نابێت گوێ به هه‌ندێک پرس و ترسی لاوه‌کی بدات.
هیوادارم جڤاتی نیشتیمانی بڕیارێکی دروستبدات و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانیش پشتیوانی بڕیاره‌که‌یان بن.