د.مەحمود عوسمان: زەمینە سازی بۆ ریفراندۆمێکی سەرکەوتو نەکراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 698 جار بینراوە

ستاندەر
د.مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری کورد رایگەیاند: پێموایە ھەر شوێنێک کوردی لێبێت ریفراندۆم پێویست نییە بکرێت، بەڵام ئەو ناوچانەی مادەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە ریفراندۆم پێویستە، لەبەرئەوەی دەردەکەوێت ئەو ناوچانە دێنە سەر ھەرێمی کوردستان یاخود دەیانەوێت بەجیا بمێننەوە، یاببنە ھەرێمێکی تایبەت، بەڵام کورد لە ھەرشوێنێک لێی بپرسیت مەگەر حزبەکان سەری لێبشێوێنن ئەگینا سەربەخۆیی دەوێت و قەوارەی خۆی دەوێت. وتیشی: لە ناوچەکانی تر ریفراندۆم کراوە لەساڵی ٢٠٠٥، ٩٨.٦% وتویەتی (بەڵێ) ئێستا دانیشین ریفراندۆمێک بکەین ٦٠% یان ٧٠% بێت ئەوە خراپەو  گەڕانەوەیە بۆ دواوە.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا لەگەل نەوا د.مەحمود عوسمان وتیشی: ململانێی حزبی ھەیە، ململانێیە لەنێوان لایەنەکان واتە زەمینەسازی نەکراوە، دەبێت لەپێش ھەموو شتێک ئەگەر ریفراندۆمێکی سەرکەوتو بکرێت دەبێت یەکڕیزبین نابێت بەشێک لە گەڵیدا بێ یەکێک ئەندامی کۆمیتەکە بێت و یەکێکی تر ئەندام نەبێت، ئەوە کێشە دروستدەکات، سبەینێ دەڵێن ئەوە کورد دەنگیدا ٦٠% وتی (بەڵێ) ٤٠% وتی (نەخێر)، چۆن دەبێت بھێڵین شتی وا روبدات، دەبێت پێشئەوەی بکرێت زەمینەسازی بکەین، بۆئەوەی ھەموو بڵێن (بەڵێ) وەک ساڵی ٢٠٠٥.

ئەو سیاسەتمەدارە وتیشی: بیرمە ئێمە لە ئەنجومەنی حوکم بوین، یەک ملیۆن و ٧٥٠ ھەزار دەنگ بۆ بەغدا ھات بە دوو لۆری ھێنابویان خەڵک واژۆی کردبوو کۆمیتەیەک دروستببو کۆمیتەی ریفراندۆمیان پێدەوت خوالێخۆشبو شێرکۆ بێکەس و ئەوان کردبویان، لەوێش ھیچ رۆڵێکی نەبوو، چونکە لەژێر کاریگەریی دوو حزبەکەدا بو ھەروا بە بێدەنگی درا بە نەتەوە یەکگرتوەکان و بردیان نەمانزانی چی لێھات، بە بۆچونی من کاتێک دەبێت ئەو ریفراندۆمە بکرێت کە زۆربەی ھەرە زۆری میللـەت یاخود ھەمووی بەیەکەوە بڵێت (بەڵێ) بۆئەوەی قورسایی ھەبێت لەلای دەرەوەو ناوەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.