دەستووری عێراق ڕێگای سەربەخۆییە

لەلایەن ستاندار Posted on 667 جار بینراوە

محەمەد رەئوف محەمەد
لەساڵی ٢٠١٣ وە لەبەرنامەیەکی تایبەتدا کەوەزارەتی کاروباری ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم لەسەر کرکوک بۆ حیزبەکانی ڕیکخستبوو ، من و ک ابراھیم خلیل بەشداریمانکرد وەک یەکگرتوو ، لەوڕۆژەوە تا ئەمڕۆ من بەقەناعەتی خۆم ووتومەودەڵێم :
ھەرکات بمانەوێ سەربەخۆیی بەدەست بێنین ،دەبێت ڕێگای ئەودەستورە بگرینە بەر کەشەریکی داڕشتنی بووین و دەنگمان پێ داو بەدونیامان ڕاگەیاند کە گەلی کودستان بەو عێراقە نوێیە ڕازیە لەسەر بنەمای ئەو دەستوورەو جێبەجێکردنی ھەمووی وەک یەک پاکێج، وەھەر ئەوکاتە پێشنیارم کردو داوام کرد کە دۆسێی پێشێلکاری دەستوری بکەنەوە بۆ عێراق و لە مادەی ١٤٠ وەدەست پێ بکەن ، چونکە ئەو دونیایەی تێمانگەیاند لەودەستورەو ئەو شای و لۆغانەی بۆ ئەو دەستورەکردمان ئێستا دونیای دەرەوە بەو لۆجیکە قسەمان لەگەڵ دەکەن و وەڵاممان دەدەنەوە ، جابۆیە جارێکی تر پێشنیار دەکەم و داوا دەکەم وەفدی کوردستانی با دەستیان پڕ بێت لە پێشێلکاری دەستووری عێراق و ئەودۆسێیە بخەنە پاڵ کێشەو قەیرانە قوڵەکانی دیکەی عێراق وەک عێراقی نوێی تایفی وشەڕە تایفیەکان و گۆڕینی مەنزومەی ئەمنی و دیفاعی عێراق ھتد ،،یەکگرتنی ئارەزوو مەندانە لەچوارچێوەی دەستووردا دەبێت پێچەوانەی پاساوەکانی بسەلمێنیت بۆ دونیا جا ئەوانیش دەتوانن پشتگیریت بکەن ، ئەم بابەتەش پێویستە بەباشی بەووردی و بەڵگەوە بخرێتە ڕوو بۆ ھاوڵاتیانی کوردستان بۆ ئەوەی دڵنیابن کە بانگەشە بێ سەربەخۆیی داوایەکی دەستووریە و مافێکی ڕەوایەلەپاڵ دەستووردا نەک بابەتێکی حیزبی یان شەخسی ، بەداخەوە دوای ھەشت ساڵ پێشێلکاری دەستوور ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار ووتە بێژێک بەفەرمی دەڵێت پێشێلکاری لەدەستوردا مافی گشتپرسیمان پێ دەدات..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.