یەکەم ھەڕەشەی تورکیا بۆ قۆناغی دوای ریفراندۆم

لەلایەن ستاندار Posted on 750 جار بینراوە

ستاندەر

وەزیری وزەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لەھەرێمی کوردستان زیان بەپەیوەندیەکانمان دەگەیەنێت لەگەڵیان. بەرات ئەڵبایراک وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز وتیشی ئەنجامدانی ریفراندۆم باجێکی قورسی دەبێت لەڕوی وزەوە بۆ باکوری عێراق.
وتیشی پاشەکشە لە ریفراندۆم ھەنگاوێکی سەلامەت دەبێت بۆ کوردەکان.

جێ ی باسە چاودێران پێیان وایە ئەو ھەڕەشەیە مەبەست لێ ی داخستنی سنورە بەڕوی بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان کە ئێستا وەک تاکە دەروازە بە تورکیا دەڕوات، کە وادەکات ھەرێم توشی قەیرانێکی گەورە بێت و ناچار بێت بەرەو بەغدا بگەڕێتەوە.

ھەر بەگوێرەی بۆچونی چاودێران دەبو پێشتر حکومەتی ھەرێم رەچاوی ڕودانی ھەڕەشەی لەو شێوەیەی بکردابوایە.

جێ ی باسە پێشتریش ئێران ڕایگەیاندبوو جگە لە ھێرشی سەربازی ھەموو جۆرە فشارەکان کراوەیە لەحاڵەتی ئەنجامدانی ریفراندۆم بیگرینە بەر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.