مامۆستا مەلا نادر کانی کوردەیی
حه‌زم نه‌ده‌كرد خۆم له‌م بابه‌ته بده‌م به‌ڵام ناچاربووم چونكه زۆرجار غه‌مبارده‌بم كه‌ده‌بینم مه‌لای كورد به‌كارده‌هێنرێت ، له‌زۆركاتی هه‌ستیاردا باسی ئه‌وه‌ناكه‌م كه‌مه‌لای كورد چه‌ند خزمه‌تی به‌گه‌ل و نیشتیمان كردووه چونكه ئه‌وه وه‌كو ئه‌ركێك و پاشانیش زۆر باسكراوه به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی كورد ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست هه‌تا له‌شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد سته‌م زۆر له‌وچینه كراوه سوكایه‌تی كردن به‌مه‌لا هه‌ر له‌زووه‌و ده‌ستی پێ كردووه له‌هه‌شتاكانه‌وه تاكو ئێستا ئه‌م مامۆستایانه‌و چه‌ندانی تر به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی كوردی شه‌هید كراون (مامۆستا عبدالله قه‌سرێ ، مامۆستا عمر تیمار ، مامۆستا ته‌یفور چه‌مچه‌ماڵ ، مامۆستا عبدالسلام ئاڵایی ، مامۆستا ئه‌حمه‌د سینه‌مۆكی ، مامۆستا عبدالرحمن گه‌ناوی ، مامۆستا عبدالرحمن هه‌مزه‌كۆری ، مامۆستا ئه‌مین قیڕژه‌یی ، مامۆستا وشیار گۆران ، مامۆستا احمدی دێری مامۆستا ڕەمەزان شوکر ) ئه‌وانه‌ش كه زیندانی كراون له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردی ( مامۆستا عبدالفتاح ناوبه‌رگه‌ی ” مامۆستا شێرزاد عبدالوهاب ، مامۆستا عبدالخالق رووناكی ،وه‌هه‌روه‌ها بۆیندار كردنی مامۆستا ئه‌حمه‌دی خانه‌قا ، مامۆستا جه‌مال هه‌رته‌لی برینداركردنی خۆی و شه‌هیدكردنی كوڕه‌كه‌ی ، شێخ محمدی قه‌رده‌داغی خه‌تیب ).
ئه‌وانه‌شی كه‌بزركراون ( مامۆستا عباس هادی ، مامۆستا صدیق عمر ) وه‌چه‌ندانی تر شه‌هید و بریندار‌و ده‌ربه‌ده‌ر كراون كه‌ناوه‌كانیانم له‌بیر نیه ، وه‌هه‌روه‌ها هه‌ڵكوتانه سه‌ر چه‌ندین مزگه‌وت نمونه ( مزگه‌وتی جعفر قادر به‌گ و بریندار كردنی كوڕی مامۆستا ئه‌نوه‌ر خۆشناو ، مزگه‌وتی مه‌لا قادر خۆشنا و چه‌رخ نان بۆسوتاندنی ڕیشی به‌نده‌وه و برینداركردنی كوڕه‌كه‌م ، مزگه‌وتی الله اكبر و فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی بۆ مامۆستا ئیدریس كاریتانی ، مزگه‌وتی جودی و فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی بۆ مامۆستا عوسمان كانی كورده‌یی ) وه لادانی زیاتر له 15 وتار خوێن .
بۆ ده‌بێ مامۆستایان تێ نه‌گه‌ن له‌و هه‌موو سوكایه‌تیه كاتێك ده‌سه‌ڵات كاریان به‌مامۆستایان ده‌بێ داوایان لێ ده‌كه‌ن له‌وتاره‌كانیان باسی هه‌ندێ بابه‌ت بكه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدا ، یان هه‌ندێ مامۆستا ئیستیڕاد ده‌كه‌ن فه‌رشی سوری بۆ ڕاده‌خه‌ن له‌شاره‌كانی تره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌هاده‌ی زانستی شه‌رعی نیه ، ئایا كاتێ سوكایه‌تی ده‌كرێ به‌دین و مزگه‌وت و مه‌لاو شێخ و حوجره و مه‌دره‌سه شه‌رعیه‌كان زانستی شه‌رعی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ په‌روه‌رده ، له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا وروژاندنی شتیی گوماناوی و زۆری تر له‌هه‌ندێ كات دا سوكایه‌تی كردن به به‌شێك له‌زانایان و خه‌ڵات كردنی به‌شێكی تر جێگای پرسیار نیه مامۆستایانی ئاینی بۆچی وایان لێهاتووه ئایا كاتێك مامۆستایان داده‌نیشن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران باشتر نیه داوای قوت و مافی خه‌ڵك بكه‌ن له‌جیاتی داواكردنی زه‌وی و خانوو دامه‌زراندن و وێنه گرتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و ئایا مامۆستایانی ئاینی بۆ وا په‌رته‌وازه‌بوون بۆ ئاماده نین قسه‌ی حه‌ق بكه‌ن به‌رامبه‌ر به‌رپرسان داواكارم له هه‌موو مامۆستایانی ئاینی باشتر بیركه‌نه‌وه وه حیساب بۆ ڕۆژی قیامه‌تیان بكه‌ن شتی تر زۆر مابو بیڵیم ئه‌وه‌نده به‌سه ڕاو سه‌رنجی ئێوه چیه برایان و خوشكان ؟