زانیارى نه‌بیستراو له باره‌ى بڕ یاره‌كانى ئه‌مڕۆى كۆمیسۆن
كێ به‌رپرسه له بڕیاره‌كانى ئه‌مڕۆى كۆمسیۆن؟
سەرتیپ وەیسی كەریم
زۆرێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاووڵاتیان پێیانوایه، ئه‌مڕۆ نوێنه‌رێكى یه‌كێتى و یه‌كگرتوو هۆكاربوون، بۆ ئه‌وه‌ى كۆمیسۆن باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسى هه‌رێم، بڕیار له‌سه‌ر واده‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كان بدات له‌واده‌ى دیاركراو، به‌بێ ئه‌وه‌ى واده‌ى ریفراندۆم دوابخرێت. هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریه تووشى گرفت بمه‌وه، به‌ڵام بۆ مێژوو باسى ده‌كه‌م، كه راستییه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه:
له‌وه‌ته‌ى بڕیارى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم دراوه، دوو نوێنه‌رى گۆڕان و دوو نوێنه‌رى یه‌كێتى و نوێنه‌ره‌كه‌ى كۆمه‌ڵ له ئه‌نجوومه‌نى كۆمیساران، رێگربوون له‌به‌رده‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ى مه‌رسومى بارزانى له باره‌ى واده‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وان داواى دواخستنى واده‌ى ریفراندۆمیان ده‌كرد، ئه‌م گوێنه‌گرتنه‌ى نوێنه‌ره‌كانى یه‌كێتى، بووه هۆى كێشه‌یه‌كى گه‌وره له نێوان پارتى و یه‌كێتى، ماوه‌ى دوومانگه، چه‌ندین فشار له لایه‌ن پارتى و به‌شێكى یه‌كێتى خرایه سه‌ر هه‌ریه‌ك له ( نه‌هرۆ سه‌لیم و سلێمان موسته‌فا)، زۆربه‌ى ئه‌و فشارانه‌ش له رێگاى هه‌ریه‌ك ( له كۆسره‌ت ره‌سول و مه‌لا به‌ختیارو قوباد تاڵه‌بانیه‌وه) بوو. به‌ڵام دواجار هه‌ردووكیان به‌هۆى فشاره‌وه رازیكران به‌وه‌ى ده‌نگبدن، بۆئه‌مه‌ش سیناریۆیه‌ك دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دانرا، به‌ڵام به‌هۆى كاراكردنه‌وه‌ى په‌ڕله‌مان دواخرابوو، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو ئه‌مڕۆ وه‌ك دوا كارت به‌كارهێنرا، به‌وه‌ى نه‌هرۆ سه‌لیم ده‌نگبدات، به‌ڵام سلێمان موسته‌فا ده‌نگنه‌دات .
هه‌ر ئه‌مرۆ له دانیشتنى كۆمیسۆن به‌رپرسیكى یه‌كێتى ( ناوه‌كه‌ى پارێزراوه) ته‌له‌فۆن بۆ نه‌هرۆ سه‌لیم ده‌كات، كه پلانه‌كه جێبه‌جێبكات و ، ده‌نگبدات به په‌سه‌ندكردنى واده‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردن له كاتى دیاریكراوى خۆى.
به‌پێى زانیارییه‌كان له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو جگه له (رزگار على و ره‌فعه‌ت عبدالله، ئاسۆ ئه‌ڵمانى) سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون نوێنه‌ره‌كانى یه‌كێتى بچنه پاڵ پارتى و یه‌كگرتوو، به‌ڵام هیچ كامیان ئاگایان له ته‌واوى سیناریۆیه‌كه نه‌بوو.
هه‌ریه‌ك له نه‌هرۆ سه‌لیم و سلێمان مسته‌فا ، پێشتر له لایه‌ن باڵى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده كاندیدكرابوون، بۆیه‌ش له‌وماوه‌یه‌دا رازینه‌بوون بچنه پاڵ پارتى.
نوێنه‌رى یه‌كگرتوو پێشتر خۆى یه‌كلایكردبوویه‌وه، به‌ڵام نوێنه‌ره‌كانى یه‌كێتى به‌فه‌رمانى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى یه‌كێتى ئه‌و كاره‌یان كرد، چونكه ئه‌وه‌ندى من ئاگاداربم ، ئه‌وان هه‌موو جۆره فشارێكیان ره‌تكرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ دواخستنى ریفراندۆم بوون، به‌ڵام دواجار نه‌یانده‌توانى له‌ژێر فه‌رمانه‌كه ده‌ربچن به‌هۆى چه‌ند بابه‌تێكه‌وه كه لێره‌دا جێگاى باس نییه.