چاوی کوێری ریفراندۆم

لەلایەن ستاندار Posted on 627 جار بینراوە

ئامانج هەرتەلی

ریفراندۆم ئەو چاوە کوێرایە کە تروسکای روناکی پێنابینێ، ئەگەر روناکی بدیتبا چاوی ریفراندۆم، دەیبینی ناوچە دابرێندراوەکانی سنوری ماددەی ١٤٠، دەیروانیە دۆست و دوژمن لەسەر ریفراندۆم، جوانیش رادەما لە گوزەرانی ژیانی هاووڵاتیانی کودستان و تۆزێکیش لەبەردەم باڵای دیموکراسی دەوەستا، بۆ یە ئەم چاوەی دەروانێتە ریفراندۆم چاوێکە کوێرە، نەوەک ئێستا بەڵکوو لە ئەزەلەوە کوێرە.

ریفراندۆم و بکەرانی بەبی ناوچە دابرێندراوەکان و جیبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠، قوربانی هەزاران شەهید بەدرێژەی یەک سەدەی رابردوو، کاتێک لە دۆخێکی ئاوا حەساسدا جێدەهێڵرێت و لە بەرنامەی کاری سیاسیە بازرگانەکاندا نیە، ئەوەمان پێدەڵێت کە سنوری کوردستانی باشور وەک هەموو کارەکانیتری ئەم حکومەتە وەک هیچنا وەک ئەم ریفراندۆمە کورێرە بۆتە قوربانی حەزی شەخسی و بلۆکی ئابوری و پۆست و کورسی، دابراندنی ناوچە دابڕاوەکانی هەرێم ئاماژەی روونە کە پێمان دەڵێت ئەم ریفراندۆمە،  ریفراندۆمی خۆرسک و باڵالی بەباڵای نیشتیمان نیە، بەڵکوو حەزێکی شەخسی و پاڵ نانی چەند کەسێکی ترە تا لەپاڵ حەزی شەخسی کەسێکەوە، ئامانج و مەرامی خودی گەورەتر لەسەر قوتی ئەم گەلە بەدەست بێنن.

هەموو ئەو کار و کاردانەوانەی یار و نەیار هەیانە، یارو دۆستانی کورد کاتێک تاقمی ریفراندۆمیان ئاگادار کردۆتەوە، کە باسی ریفراندۆم نەکەن و دوای خەن بۆ کاتێکیتر، مەسەلەکە ئەوەنیە کە دژی سەربەخۆی گەلی کورد و لێسەندنی مافی گەلە کەمانە، بەڵکو ٢٥ ساڵە دەزانن ئەم گەلە بەش مەینەتە بارتەقای چەسانەوەی خۆی لە مێژوودا، بە دەست سیاسیە بازرگانەکانی چەوسێنراوەتەوە ئێستاش دەیانەوێت بازرگانەکانی سیاسەت و خوێن ئەم گەلە کاڵە برژاو بکەن.

دۆستانی کورد باردۆخی سیاسی ناوخۆی و هەرێمی کوردستانیان خوێندۆتەوە، باش دۆخ و گوزەرانی خەڵکی ئەم هەرێمە دەزانن، ٢٦ ساڵە ئەمانە وزعی تاکی کورد شارەزان، دەزانن ئەم هەموو خەڵکە بۆ وڵات جێدێڵێ، بۆیە نایانەوێت بەدەستی هەندێک مرۆڤی حەزپەرست و خولیای خۆسەپێنی ئەم گەلە توشی نەهامەتی بکرێت، بۆیە ئەوانە ئاگادر کراونەتەوە کە دەست بۆ شتێک نەبەن کە خودی خۆیان و دۆستان توشی سەرئێشەی گەورە بکات، بۆیە ئاگاداری دۆستانی کورد بۆ تاقمی ریفراندۆم ئەوەیە کەدەست هەڵبگرن و والە ئەوانیش   نەکەن لە پێناو بەرژەوەندی هەندێک کەس و شەخسی سەر بە ئەم و ئەو لەپێناو گەلی کورد،  بکەونە دژایەتی وڵاتانی ناوچەکە و گرژی و ئاڵۆز بۆدۆستانی کورد دروست  بکەن، بۆیە پێویستە تاقمی ریفراندۆم ئەگەر بیریش لە تاکی کورد ناکەنەوە بیر لە دۆستانمان بکەنەوە، هەست بەدڵسۆزی ئەوان بکەن.

تاقمی ریفراندۆم ئەگەر ئامۆژگاری دۆستانما لە جیهان وەرناگرن و لە حەزی شەخسی دانابەزن، با هەرەشی گەلە گورگی دەوربەرمان بەهەند وەربگرن، ئەگەر پێتان وایە ئامۆژگاری دۆستانمان سودمان پێناگەیەێنێ، ئەوا هەست بەو مەترسیە بکەن کە دەوروبەر هەیانە لەسەرمان و دەیانەوێت بە برسی کردن و قرکردن لەناومان بەرن، ئەوان دەمێکە دەیانەوێت گەلەکەمان کۆمەڵ کوژ بکەن، ئەوا دوژمنان بە عەمەلی زیان لە ئایندەی گەلەکەمان دەدەن، ئەوکات دەبنە ئەو نێچیرەی کە کەس گوێ لە هاورتان نابێت، ئەگەر دەشتانەوێت کە پێم وانیە ئەم خەونەتان هەبێ، دەتانەوێ وەک قازی محمد ببنە سمبوڵ ئەوا نایبینن، چونکە گەل زۆر بێزارە لێتان، لەکاتێکدا  مەترسیتان کەوتەسەر نەک ئامادەنین وەک قازی پێشەوە خۆتان بکەن بەقوربانی. بەڵکو وەک سەردەمی کۆمارەکەی قازی مەزن و ئاشبەتاڵی٧٥ وڵات جێدێلن و کەس ناتان بیێتەوە، گەلی کوردیش سەرگەردان.

تاقمی ریفراندۆم کاتێک گوێ بە مەترسی گەورەی نەیار نادات و ئامۆژگاری دۆست وەرناگرێ، هەست بەقوربانی گەلەکەی ناکات و چاویان برسیەتی و گوزەرانی هاووڵاتیانی نابینێ و هەست بە ژیانی سەختی کۆمەڵگاکەی ناکەن،  ئەوکاتەی موچەی خەڵکیان بری بەناوی نەبونی پارە، خەڵکیان خستە سەر ژیانێکی قورس و ئاشتی کۆمەڵاتیان لە ناوبرد و ئابوری کوردستانیان هەڵتاکاند، هەموو ئەمانە نەک نەتان توانی پایەی قایمی بنەمای دەوڵەت داری دابمەزرێن، بەڵکوهەڵتان تەکاند، ژیانی خۆتان خستە پێش ژیانی هەمووان، خۆشیتان خۆتان ویست و بۆ خەڵکیش دەردەسەری و روت و رەجاڵی. بۆیە لە ئێستادا نەک خەڵکی کوردستان بەڵکو هەموو جیهان ئێوەی ناوێت.

کاتێک تاقمی ریفراندۆم باس و خواسی دیموکراسی دەکات، پێویستە بچن لە بەردەم پەیکەری دیموکراسی (پەرلەمان) لە هەرێمدا بوەستن، لەوێ باسی دیموکراسی و خۆرێبەری بکەن، لەوێ  باسی قوربانی و شەهیدان بکەن، لەوێ گەورەیتان بسەلمێن کە ئایا ئێوە شایستەی ئەوەن یان نا، ئەگەر راست گۆن لەگەڵ وتەکانتان ئەوا نەدەخستنی پەیکەری دیموکراسی لەهەرێم وەڵام دەرەوەیە.هەرکەسێک بێتە بەردەم پەیکەری دیموکراسی شەرم دایدەگرێت، شەرمێک لەو خەباتەی هەزاران کەس قوربانی لە پێناوداوە، ئەو پەیکەرەی تاقمی ریفراندۆم بۆ حەزی خۆسەپێنی هەتا هەتای دایان خست و رۆژانە سوکایەتی بەگەورە و بچوکی ئەم هەرێمە دەکەن.

کاتێک لایەنەکان بێدەنگن لە ئاست تاقمی ریفراندۆم، بەدەرکردنی بریار بۆ ریفراندۆم بێ ئەوەی لە پەرلەمان دەربچێ و خاوەنی یاسایەک بێت و کۆمسیۆم کاتی بۆ دیاریبکات ئەوەمان پێدەڵێت لە بری پەرلەمان بریار دەدەن، ئاماژەیە کە پەرلەمان هەڵوەشاتەوە، بۆیە کەسێک لە پێناو حەزی شەخسی پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە بەدڵنیایش بەیانی دەنگی ریفراندۆم دەفرۆشێت و کاری پێناکرێت گوێی لێناگیرێت.

بۆیە کاتێک ئەم تاقمە دێت و هەموو ئەو هۆکارانە نابینێت کە پێیان دەڵێت ریفراندۆم مەکەن، ئەوە ئەوەمان پێدەڵێ کە ریفراندۆم ئەو چاوە کوێرەیە کە هیچ شتێک نابینێ، نارەزای خەڵک و برسیەتی گەل و رۆیشتنی بەلێشاوی گەنجان بۆ دەرەوە، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان گوێنە گرتن لە دەنگی دۆستان و هەرەشەی دوژمنان، جگەر لە کوێری چاوی هیچترنیە، ئەگەر چاوی ساغ بوایە و تروسکای ئەم وڵاتەی ببینیبا هەرگیز شتێک نەدەکرا خەڵک و دۆستان بخەنە نارەحەتی، ئەمە پەرچە کرداری کەسانێکە پرن لە رق بەرامبەر بەوەی کە میللەت دوای حەزەکانی ناکەوێ، کاتێکیش حەزەکان تێرنابن ئیتر کۆمەڵگا توشی نەهامەتی گەورەدەبێت و بەرەو وێرانی مەترسیدار دەروات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.