دواین ھەڵوێستی یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی پرۆژەکەی پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 696 جار بینراوە

ستاندەر
یەکگرتووی ئیسلامی ڕەتیدەکاتەوە بەشداری سیناریۆی کاراکردنەوەی پەرلەمان بەبێ گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بکات.
لەچەند رۆژی رابردوودا، بەرپرسانی پارتی ئەوەیان ئاشکراکرد کە ئەگەر گۆڕان نەیەتەپێشەوە بۆکاراکردنەوەی پەرلەمان، لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا پەرلەمان کارادەکەنەوە.

مستەفا عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتوو لەوەبارەیوە بۆ سی ئێن ئێن رایگەیاندوە “لەدەستەی سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمان ھیچ پۆستێک وەرناگرین و وەڵامی کۆتاییمان بەپارتی و یەکێتی داوە، کە لەکۆبوونەوەکاندا پارتی پێشنیازی وەرگرتنی پۆستی جێگرو سکرتێری پەرلەمانی بۆ کردوین”.

جێ ی باسە تاکو ئێستا ھەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەبێ گۆڕان و کۆمەڵ بەردەوامە و پارتی دەیەوێ یەکگرتوو و لەگەڵ بەشێک لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی رازی بکات بۆ سەرخستنی پرۆژەکەی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.