نھێنیەکی گرنگ لەبارەی بڕیارەکەی کۆمسیۆن بۆ ریفراندۆم و ھەڵبژاردن

لەلایەن ستاندار Posted on 592 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمرۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لەھەرێم رایگەیاند ٢٥ی ٩ ریفراندۆم ئەنجامدەدەن و ١ی ١١ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆن رايگەیاند ئەنداميكى یەکێتی، لە ئەنجومەنی کۆمیسارانی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و راپرسی، چوونە پاڵ نوێنەرانی پارتی و یەکگرتوو، بەمەش ژمارەیان بوو بە 5 ئەندام و بەکۆی دەنگ بڕیاریاندا، ریفراندۆم و ھەڵبژاردنەکان بەجیاو لە وادەی خۆیان ئەنجامبدرێت.
لەبەرامبەردا بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی داوای دواخستنی ریفراندۆمیان کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم ئەنجامبدرێت.

جێ ی باسە پێشتر یەکێتی و یەکگرتوی ئیسلامی لەپاڵ گۆڕان و کۆمەڵ داوای دواخستنی ریفراندۆمیان کردبو بۆ ئەوەی لەگەڵ ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێن، بەڵام سەرچاوەکە رایگەیاندو ئەو دوو لایەنە پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان نەبوون.

ھاوکات گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو پێشتر بەیەکەوە داوایەکیان پێشکەش کردبو بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و ھەڵبژاردن بەیەکەوە، بەڵام لەدانیشتنەکەی ئەمرۆ نوێنەری یەکگرتوو دەنگی دا بۆ ئەوەی ریفراندۆم لەکاتی خۆیدا واتە ٢٥ی ٩ ئەنجامبدرێت   و ھەڵبژاردن دوابخرێت.

دەقی داواکاریەکەی سێ لایەنەکە بۆ سەرۆکی کۆمسیاران:

No automatic alt text available.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.