زانای ئایینی یاخود مەلا ئەی تۆبەکەی لە پای چی ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 690 جار بینراوە

م هندرین بالیسانی*
زانایانی ئایینی لە پاکترین چینەکانی کۆمەڵگان و مایەی شانازی مرۆڤە پاکەکانن.
هەموو کات لە دوای برایەتی و ئاشتەوایی و ڕێزداری و سەربەرزی کۆمەڵگای خۆیانن.
لە دژی زوڵم و ستەم و گەندەڵی و خەراپەکاری و سیفاتە خەرابەکان بوونەو ڕاپەڕیون.
بۆ لە ناو بردنی سەربەرزی کۆمەڵگاش ناحەزان هەوڵیان داوە دوو کۆڵەگەی سەرەکی پێکهاتەی گەل تێکبدەن و لە ناوی ببەن :
1- خێزان.
2- زانایانی ئایینی.

بۆیە زۆر کەس خۆشی لێنایێن و جۆرەها شتیان بۆ دروست دەکەن، بەڵام ناشتوانین بڵێین زانایانی ئایینی مەعسومن و بێ هەڵەن.

من خۆم وەک خزمەتکارێکی زانایان و کۆمەڵگای کوردی، دوای ئەو هەموو خوێندن و گەڕانەم لە دوای بێ لایەن بوون و لەگەڵ حیزب نەبوون بۆ خزمەت کردنی میمبەر، دوو شت لای من زۆر گرنگە:
1- دینداریەکی چاک.
2- کوردایەتیەکی پاک.

وەک هەموو چینەکانی تری کۆمەڵگا
چینی مەلاش خەرابی تێکەوتوە.
یان بە مەلا دەکرێن بۆ کاتی پێویست.
یا بە کۆمەڵێ دەسکەوتی ماددی دەکڕدرێن.

بۆ نمونە لەگەڵ ڕێزی زۆرم پەیمانگایەک دروست کرابوو بە 1800000 دینارو بە دوو ساڵ کابرای پۆلیس ، مرور ، دوکاندار، عارەبانچی، کارمەندو خزمەتگوزار فرمانبەری ئەوقاف و …… هتد لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموویان، بە بێ هیچ پێشینەیەکی مەلایەتی دەبوە مەلا و بە واسیتەش دادەمەزرا و دەبوە امام و خەتیب و مەلا لە مزگەوت.
یەک لەو نمونانە مەلا شوان بوو ئەوەی چوە ناو داعش دەرچوی ئەو پەیمانگایە بوو.
من خۆم لە ساڵی 1998ــەوە دەخوێنم بە خوێندنی فەقێیەتی و ئامادەیی ئیسلامی و پەیمانگا و دواییش کۆلێژی شەریعەو ئێستاش ماستەر هێشتاش ماویەتی، کابراش بە کەمتر لە دوو ملیۆن و دووساڵان ببیتە مەلا دەبێ چی لێ دەربچێت ؟؟
مامۆستاکانی ئەو پەیمانگایەش دەیانگۆ هەتا ناوی کتێبەکانیشیان نەدەزانی بیخوێننەوە، ئەی بەیانی لە خوتبەو بەرنامە چی دەڵێ و چی دەکا ؟.
لە ئیمتحانی دوازدە عیلمی مەلایەتی بووم، ساڵی 2004 ساڵێک بوو ئیجازەی دوازدە عیلمی مەلایەتیم وەرگرتبوو. کابرایەکی قۆر کورت لە ڕەحلەی تەنیشتە من بوو.
وەکوو من ئیمتیحانی دەدایەوە هەر دەیگۆ پێم برێ پێم برێ.
ئەمنیش پێم نەدەگۆ چونکە پێم دروست نیە.
کابراش هەر ئینکاری دەکرد دەیگۆ پێم برێ، لە ئاخیری گۆتم کاکە ئەمن ناتوانم پێت برێم ئەگەر لۆ خۆشت لە وەرەقەی من دەبینی و دەیدزی کەیفی خۆتە.
بەینی خۆمان بیت ناوە ناوە دەیبرد ملی درێژ بوو، جا دەترسام دوایی دەرەجەی لە من باشتر بێت.
لە دوایی گۆتم ئەوە کێیە ئەوها مارکاولەو هیچ نازانێ ؟
ـ گۆتیان ئەوە دەیانەوێ بیکەنە مەلا، لە ئاخیریش ناجیح نەبوو.
چونکە ئەو امتحانە (تعدیل الشهادە) بە تایبەت ئەو وەختی ساڵی 2004 زۆر قوڕس بوو، ئەمە سەرەتا 111 نەفەر زیاتر بووین بەشداری ئیمتحان بووین، بەڵام بە هەمووی 44 نەفەر ناجیح بووین و بووینە خاوەن شەهادەی یەکسان کردنی زانستی بە شەشی ئامادەیی.
زۆر کەس و لایەن لۆ سووک کردنی دین و هێنانە دی ئامانجیان دەیانەوێ مەلایان هەبێت و ئیدیکەش لۆخۆ تێبگەن و بژمێرن ….
والسلام

*تاقانه‌ی ئه‌نفال
هندرين باليساني ابن الشهیدین Hindren balisani
15/8/217 ڕواندز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.