چونە بەغدا بە درەنگی

لەلایەن ستاندار Posted on 564 جار بینراوە

 فەرمان ڕەشاد

بە قسەی بارزانی عێراق ٥٥ پێشێلکاری دەستوری بەرامبەر کوردستان ئەنجامداوە، دەکرا بەر لە دیاریکردنی رۆژی ریفراندۆم بە فەرمی لەلایەن وەفدێکی قانونی و رەسمی نەک حیزبی ئەو داوایە بگەیەنرابوایە بەغدا و کۆپیەکیش بدرابوایە نەتەوەیەکگرتوەکان و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و شوێنە گرنگەکانی تری دنیا، وادەیەکیش دیاریبکرابوایە بۆ وەڵامدانەوە بەپێچەوانەوە ھەرێم بریاری ریفراندۆم دەدات.

ئەگەر بەغدا ھیچ ھەنگاوێکی جدی نەھاوێشت کە نەشیدەھاوێشت بۆ چارەسەری ئەوا ئەوکات دەکرا قۆناغی بریار لەسەر ریفراندۆم بێتە پێش و بەفەرمی داوا لە بەغدا بکرابوایە رازی بێت بە ئەنجامدانی ریفراندۆم و خۆی چاودێری بکات، ھەروەھا ھەمان داوا لە نەتەوەیەکگرتوەکانیش بکرابوایە نوێنەر بنرێرێ، بۆ ئەوەی بزانن خەڵکی کوردستان بریاریان چی دەبێت، ئەو دانوستانانەش پێویست بو حکومەت و پەرلەمان بەھەماھەنگی سەرپەرشتی بکەن نەک بەرپرسانی حیزبی.

بەڵام تۆ ھەموو شت ببڕێنیەوە بەشێوەی تاک لایەنانە ھیچ حیسابێک بۆ بەغدا نەکەی بەدڵنیایی ئەوانیش نایەنە ژێر باری بریاری تۆ.

مەبەستم ئەوە نیە بڵێم کە گەشبین بم بەرامبەر بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکان، بەڵام ھەمو پرۆسەیەک ئەگەر خەمخۆرانە بێت رێککاری قانونی و سیاسی خۆی ھەیە نەک تۆ بتەوێ بریارێک کە لەدیوەخانێک دەرچوە بیسەپێنی بەسەر ھەمو لایەک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.