ھادی عامری نھێنی کۆبونەوەکەی لەگەڵ لیژنەی باڵای ریفراندۆم ئاشکراکرد

لەلایەن ستاندار Posted on 581 جار بینراوە

ستاندەر

دوای کۆبونەوەی ھادی عامری و لیژنەی باڵای ریفراندۆم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھادی عامری لەوەڵامی پرسیارێکی کەناڵ کوردستان ٢٤ لەبارەی ئەوەی ئاخۆ باسی ریفراندۆم کراوە لەکۆبونەوەکە، عامری رایگەیاند “نەخێر جیابونەوەی چی، ئێمە گفتوگۆمان کرد بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و ھەرێم، ئێمە جیانابینەوە”
ھاوکات رۆژ نوری شاوێس رایگەیاند ئێمە جەختمان لەیەکپارچەی عێراق نەکردەوە ،لەھەمان کاتیشدا داوامان نەکردوە عێراق ببێ بەدوو پارچە.

چاودێران پێیان وایە ئەو وەفدە زیاتر بە وەفدی ئاشتبونەوە و گفتوگۆ دەچێت لەگەڵ بەغدا لەوەی وەفدی بالای ریفراندۆم بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.