جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ، گۆمەکەی بە ئاراستەی کرانەوە شلەقاند

لەلایەن ستاندار Posted on 654 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ، گۆمەکەی بە ئاراستەی کرانەوە شلەقاند قسەی دڵی ۹٠٪ جەماوەرو تەشکیلەی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کرد ، قسەی دڵی کۆمەلی ئیسلامی و بەشێکی فراوانی یەکگرتوو کرد . بەو بڕیارە کۆنکریتیەی ڕۆحی کاکە نەوەی زیندوو کردەوە . دەرچەیەکی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دۆزیەوە کەبتوانێ لەو ناوەختیە ڕیفراندۆمەی کە پێی وابوو هەستانەوەی ئەو حیزبەی بەدواوەیە ، بۆ بدۆزرێتەوە .

واتە قسەی دڵی پارتیشی کردووە . مادامەکینێ بزوتنەوەی گۆڕان مەبدەئی گفتوگۆی سیاسیانەی بۆ هەموو لایەک بە تایبەتی لە گەڵ پارتی بەکراوەیی هێشتووتەوە ، یانی: پێم وانیە پارتی هیچ نایەکی بداتە خالە کۆنکریتیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان . بەڵام لە هەموو جیهان گفتوگۆ گفتو گۆیەو هەر لایەنەو دەیەوێ زیاتربۆ خۆی بپچڕێتەوە . ئەگەر واش لێک بدرێتەوە قوتی خەلک و دواخستنی ڕیفراندۆم و ئاسایی کردنەوەی پەڕلەمان و هەمووار کردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ، پێشمەرجن ، ئەوە وانیە . خۆ ئەگەر واشبێت زیانی بۆ هیچ حیزبێکی سیاسی نیە بە پارتیشەوە . قوتی خەلک ئەگەر چارەسەرێکی ڕیشەیشی بۆ نەدۆزرێتەوە، هەر دەبێ چارەسەرێکی مام ناوەندی بۆ بدۆزرێتەوە . هەردەبێ دامەزاوە دیموکراتی و چالاکیە ئابووریەکان ئەکتیڤ بکرێنەوە .

لە ناو پرۆسەی دیموکراتی و بەرەوپێشەوە چوونی ئابووری هەمووان تیایدا سوودمەند دەبن . پڕۆسەی ڕیفراندۆم و دەولەتی سەربەخۆی کوردستان ، پڕۆسەیەکی گشت گیرەو پێم وانیە هیچ تەشکیلەیەکی سیاسی بە بەرەی نەخێریش دژی بوەستێتەوە ، ئیمڕۆ کاتەکی گونجاو نیە بە هۆی گوشاری دەرەوەو وڵاتانی ئەقلیمی و ناوەندو لە پێش هەموویانەوە ، نەبوونی یەک ریزی نیشتمانی کە هەمووانمان دانی پیادەنێین، مانای مراندنی پڕۆسیسەکە بگەیەنێ . با ئێمە یەکڕیزی نیشتمانی پێک بینین ، ئەگەر ئیرادەمان هەبێ ، زەحمەت نیە .با لێبگەڕێین دوای داعش ڕووداوەکان لە سوریاو عیراق بە باشووری کوردستان و ڕۆژئاواشیەوە چۆنچۆنی دەمەیینەوەو چ جۆرە شکلێکی نوێ بەخۆوە دەگرن ، با ئەو کاتی بیر لە ڕیفراندۆم و دەولەتی کوردی بکەینەوننەوەو کاتێکی گونجاوی بۆ دابنێین . ئەگەر بوترێ ئەو دەرفەتە لەدەستمان دەردەچێ ، وا نیە کورد دەیان دەرفەتی دەقات لەو دەرفەتەی ئێستای لە دەست داوەو ، لە داخوازیەکانی خۆشی کۆڵی نەداوە .

بۆ نمونەلە ساڵی ۲٠٠٥ ، ۹۸٪ دەنگی بۆ سەربەخۆی دا و ئەو کاتی حکومەتی ناوەند وەها لاواز بوو ، سەرانی تەشکیلە سیاسیەکانی ، نەیان دەتوانی پاسەوان بۆ حیمایەکردنی خۆشیان وەدەست بێنن ، پەنایان بۆ کورد دەبرد و دولەتە سەربەخۆیەکەش لە ژێر هەر پاساوێکەوە بیت ، ڕانەگەیەنرا . دەبا محاولەی دادێی هەرێم بۆ ئەوە بیت بە ماوەی کەمتر لە مانگێک ، کەرکوک بخەینە سەر هەرێمی کوردستان و دواتریش ناوچە دابڕاوەکانی تر . پێداچوونەوە بە سیاسەتەکان و خۆدەربازکردن لە هەلەو کەموکورتیەکان و شتە چەقبەستووەکان ، بۆ هەر حیزبێکی سیاسی مانای پاشەکشە ناگەیەنێ بەلکو هەستانەوەیە بە دیدێکی نوێوە . پارتی کە دەڵێ گۆڕان وەرنەوە بەبێ مەرج بۆ ناو پڕۆسیسی سیاسی و حوکمڕانی مەرج نیە والێکبدرێتەوەکە بۆ بەشداری کردنیان بێت لە کردنی ڕیفراندۆم و بەو کاتەی کە دانراوە ، بەندە سەد دەرسەد موتەئەکیدم کە پارتی ئەوەی ناوی لێنراوە پێشمەرجی گۆڕان ، لای پارتی شتێکی نامۆ نەبووە .

ئەگەر بشگۆترێ بۆ دواخستنەکەیە ، ئەمەشیان بەتەواوەتی وا نیە . پارتی بیری کردۆتەوە ، هەر دەبێ واش بێ ، ئەو ۲٠ مانگەی کە گۆڕانی پێ وەدەرنرا ، پارتی نەیتوانی پەڕلەمان بەبێ گۆڕان کارا کاتەوە ، ئەگەر بتوانیبا دەیکرد . هەرێم لە چەقبەستوویەکەوە بەرەو چەقبەستوویەکی تر کات بەڕێ دەکات ، هەر تەنیا پەڕلەمان و حکومەت ئیفلیج نەبووینە بەلکو هەموو دامەزراوە دیموکراتی و دارایەکانیش ئیفلیج بووینە . ئەو ئیعتیباەی لەبەغدا پێش وەدەرنانی گۆڕان هەیان بووە ، ئێستا چارەگەکی پێوە نەماوە . لە گەڵ یەکیەتی و بە دانپیانانی بەشێکی فراوانی ، سەرکردەکانی پارتی کە دەڵێن کاتمان لە گەڵ دەکوژن ، لە سەرێ ڕەش دەڵێن باشە کە چوونەوە سولێمانی قسەی تر دەکەن وەختە بڵێم یەکیەتی وای لێ هاتووە کە دەچیتە تاران ، ئێرانینە ، کە دەچیتە بەغدا دەڵێن عەبادینە کە دەچنە هەولێر زەردن و کە دەشگەڕێنەوە بۆ سولێمان دەرێن یەکیەتیە عەیار ۲٤ ەکەین و لە گەڵ گۆڕان موومان بە بەینەوە ناچێ .

با پارتی بەمن بڵێ لەو سیاسەتە تەرزیەی بەرامبەر بە نوخبەیەکی دیاری یەکیەتی پیادەی دەکەن ، پێیەوە چیان بۆ کورد درویتەوە، کاکە لە کورد گەڕێن ، چیان بۆ پارتی درویتەوە . مەعقولە ئەو حیزبە تاسەر کە بزانێ ئەوەی پیادەی کردووە هیچی لە شوێن شین نەبێتەوە . بۆیە دڵنیام دڵنیام پارتی پۆزەتیڤ دەبێت بۆ ئەو پێنج خالەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان و مەرحەلەی دادێ ئاشتەوایی نیشتمانی و جۆرە سەقامگیریەک و دروست بوونی یەک ڕیزی نیشتمانی لێ بکەوێتەوە . دڵنیام لە سەر ئەوەی پارتی بۆ لەمەودوا سووربوونی خۆی بەو شکلەی دەیویست لە مەڕ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی و ڕێوشوێنی دانانی دەستوور بۆ کوردستان ، نامێنێ و دێتە سەر هێلی مام ناوەند واتە ئەو هەموار کردنەوەیە قبوڵ دەکات لە پەڕلەمانەوە بێت و ئەوەش قبوڵ دەکات کە دەسەڵاتەکانی پەڕلەمان و سەرۆک وەک یەک لێبکرێن . بە تەسەوری خۆم گۆرانیش لەسەر ئەو هێلە مامناوەندیە وەک تەوافوقێکی سیاسی لێدوانی دژ لە بارەیەوە نەکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.