ستاندەر
کەناڵی دیجلە لەبەرنامەی (بالصراحة) ڕایگەیاند، لە دۆسیەی کەوتنی موسڵ نامەیەکی وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ھەیە کە تیایدا داوای لەیەکەکانی پێشمەرگەی سەربەخۆیان کردوە کە شەڕ نەکەن لەکاتی ھێرشەکان.
جێ ی باسە، بە وردی ئاماژەی بەوە نەکردوە کە لەکاتێکدا ئەوکات وەزیری پێشمەرگە مستەفا سەید قادر لەئەرک بوە چۆن وەزیری ناوخۆ نامەی لەو شێوەیەی ئاراستە کردوە.
شیرزاد رەسول نوێنەری (پ.د.ک) لە بەرنامەکە ڕەتی کردەوە ھیچ پەیوەندیەک لەنێوان پارتی و داعش ھەبوبێت لەکاتی کەوتنی موسڵ.