مەلا بەختیار: ئەگەر عێراق 12 ملیار قەرزەكەمان بداتەوە ریفراندۆم دوادەخەین

لەلایەن ستاندار Posted on 1086 جار بینراوە

ستاندەر

مەلا بەختیار رایگەیاندوە،”دواخستنی ریفراندۆم لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بێ‌ بەرانبەر نابێت، حكومەتی هەرێم 10 بۆ 12 ملیار دۆلار قەرزارە، ئەوەش بەهۆی بڕانی بەشە بودجەكەی لەلایەن بەغداوە، بۆیە پێویستە لەسەر عێراق ئەو قەرزانەی بۆ بداتەوە”.

هەروەها جەختیشیكردووەتەوە، كە لەبەرانبەر ئەگەری دواخستنی ریفراندۆم، دەبێت حكومەتی عێراق گرەنتی ئەوەش بدات، كێشەی ئەو ناوچانە چارەسەر بكات، چەند ساڵێكە لەنێوان هەولێرو بەغدا ململانێی لەسەرە.

مەلا بەختیار لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز ئەوەشی راگەیاندووە، دوای گەڕانەوەی شاندەكە، كورد پرسی دواخستنی ریفراندۆم تاوتوێدەكات، كە لایەنە عێراقییەكان داوایان كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.