ھاوڕێ کوردی
زاراوەی نیپۆتیزم: بەواتای خزم و کەسە نزیکەکانی بنەماڵە دێت لەناو کایەکانی سیاسەت ودەسەڵاتدا، ھەبوونی کەسێکی دەسەڵاتدار لەناو حکومەتدا کە پشتێوانی لە خزمانی خۆی بکات بۆ وەرگرتنی پۆستێکی سیاسی یاخود پێدانی ئیمتیاز. بوونی پارت و لایەنی سیاسی و ڕێکخراوی مەدەنی وسەندیکاکان لەباشووری کوردستان، وەک ھەر ھەڕێم وجوگرافیایەکی تر مێژووێکی قوولی ھەیە.کەبەشێک ئەم مێژووە بەسەروەری دەنرخێنن و بەشێکی ترێش بە پەلەێکی ڕەش شەن و کەوی دەکەن.
لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تاکو ئێستا چەمکی حزب و پارتی سیاسی خۆی لەژێر جەنگی بنەماڵەدا ڕزگار نەکردووە، ڕەنگە لێڕەولەوەی پارت و بزوتنەوەی جیاواز ھەبێت بەڵام کاتێک لێکۆڵینەوەی ووردی لەسەر ئەنجام ئەدەین سەیڕدەکەێن ھەمان عەقلایەتی بنەماڵە و ناوچەگەرای زاڵە بەسەر سیاسەتی بەرنامەی حزب. خاڵێکی تر کە جێگای ئاماژە پێکردنە نەبوونی حزبی کوردستانیە ، ڕەنگە کەسانێک ئەم دێڕەی من قبوڵ نەکەن بەڵام ئەمە ڕاستیەکی تاڵە جا ئەم ڕاستیە بە ھەر ھۆکارێک بێت.
ئەمەی ئێستا لەھەر چوار پارچەی کوردستان ھەیە حزب ھەیە ھی شار و گوندێکە وە دەتوانم بڵێم حزبی گەڕەکێک و کۆڵانێکیش ھەیە، بەڵام ئەوەی جێگای خۆشحالیە ئەمڕۆ گەل داخوازی پارتێک دەکات کە پارتێکی کوردستانی دادپەروەر بێت. ئەگەر بێت و سەیری مێژووی خەباتی گەلی کورد بکەین دەبێنن لە ھەر چوار پارچەی کوردستان ھێچ کامیان کەمتر خەبات وتێکۆشانیان نەکردووە. لە باشووری کوردستاندا چەندێن حزب دروستبوون بەشێکان لەگەڵ لە دایکبوونیان مالئاواییان کرد، وە بەشێکیان تاکو ئێستا ڕۆڵیان ھەیە لە گۆڕەپانی سیاسی لە باشووری کوردستاندا، پارتە دەسەڵاتدارەکانی باشووری کوردستان(٢٦)ساڵە بەھەر ھۆکارێک بێت بوونەتە ئاغای ئەم ھەڕێمە.
ڕەنگە ئاغاکان ڕوخساریان لەیەکتر جیاوازبێت بەڵام ھەمان عەقلیەتن سەرەتای دروستبوونی (پ.د.ک) تاکو قۆناغی ئەمڕۆ حزبێک بووە پشت بە پشت گەێشتۆتە ئەمڕۆ خۆ ئەگەر بەیانی بارزانی بە ھەر ھۆکارێک بیت نەتوانی دڕێژە بە کاری سیاسی خۆی بدات، ئەوە جگە لەکوڕەکانی کەسی تر ناتوانی لەسەر کورسیەکەی ئەودا بنێشێت. سەبارەت بە(ی.ن.ک)کاتێک سالی ١٩٧٥ دادەمەزرێت بانگی شۆڕشیدا ھەتا دەمی نەخۆش کەوتنی مام جەلال کەسی تر نەبوو، بەڵام کاتێک مام جەلال نەخۆش کەوت ڕۆژ بە ڕۆژ بنەماڵەکەی دەسەڵاتیان زیاتر بوو چ لەحزب چ لە حکومەت. سەبارەت بە یکگرتووی ئێسلامی ئەم حزبە سیاسیە ھەوڵیدا مۆدێلکی جیاواز لە کاری سیاسی نیشانی خەڵک بدات بۆیە لە گۆنگرەی حزبەکەیاندا (محمدفەرج)لە شوێنی ێلاح الدێن بھاالدین دەستبەکاربوو،بەڵام زۆری پێنەچوو جارێکی تر بھالدێن گەڕایەوە، لەمەدا یەکگرتوو نەێتوانی سەرکەووتوو بێت. ئەمە سی نموونەی ھەرە زەقی باشووری کوردستانن. شیکردنەوە بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد ڕەنگە ھێندە ئاسان نەبیت بەلای من، دەکرێ بڵێین ئەو دەم جوولانەوە سیاسیەکان کەم ئەزموون بوونە، ھەلومەرج لەبار نەبووە. بەڵام ئەی ئێستا چی، ئەمان کە پەڕلەمان و حکومەتیان بۆ دروستکرا چیان گۆڕی. ڕەنگە باس کردنی حکومەت و پەڕلەمان زۆڕ دید و بۆچوونی جیاواز ھەڵبگرێت بەڵام ھیچ شتێک ناتوانی ئەم واقیعە بگۆرێت،کە حکومەت جگە لە خزمەتکردنی کادیری حزبەکان ھێچ شتێکی تری نەکرد. ئەمرۆ لە باشووری کوردستان ھیچ کۆلان و گەرکێک وگوندێک شارێک نیە کە شەھیدی نەدابێت ھەر لە شەھیدانی دەستی ڕژێمی بەعس و شەھیدانی دەستی تێرۆرستانی داعش، بنەماڵەی ئەم شەھیدانە تەمەنای ڕووخانی ئەم دەسەڵاتە دەکەن.
حکومەتێک نەتوانی ئاو و کارەبا ومووچە و خۆراکی باش بۆ ھاووڵاتێانی دابین بکات ئەی بۆ حکومەتە. چەند ساڵێک دەبێت ژیانی ھاووڵاتێان یەکجار خراپە،کەچی تاکو ئێستا حکومەت بە فەرمی ھیچ قسەیەکی نیە. ھۆکاری ئەمانەش ھەموو بۆ خراپی بەکارھێنانی دەسەڵات دەگەڕێتەوە. دەبینن زۆر کات ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبێک یاخود سەرکردایەتێک وەک ووتەبێژی حکومەت لێدوان ئەدات، لێرە حزب حکومەت ئێدارە ئەدات وە حکومەت میللەت برسی دەکات تاکو میللەت بگەرێتەوە باوەشی حزبەکان، حزبە دەسەڵاتدارەکانی باشوور لە سەر بودجەی حکومەت درێژەیان بەکاری سیاسی خۆیانداوە. حکومەت لەدوو کەناڵی جیاوازدا. کەناڵی ناوخۆیی: حکومەتی ھە ڕێمی کوردستان لە ئیدارەدانی خەلک سەرکەوتوو نەبووە. حکومەت لەماوەی کارکردنیدا نەیتوانیوە بێلایەنی خۆی نیشانبدات وە ھێندەی حکومەتێکی حزبی بووە ھێندە ھی خەلک نەبووە.
تەواوی ئەو سەڕۆک وەزیرانەی کە لە کابینەکان دەستبەکار بوونە وە لە ھەمان کاتیشدا کاری حزبیان کردووە، وە تەواوی سەڕۆک وەزیرەکانێش لە نێوان دوو حزب بووە. شارچیەتی دەردێکی تری ئەم حکومەتەیە، تەزکیەی حزبی ئەم ووشەی کە زۆربەی ھەرە زۆرمان گوێمان لێی بووە. ئەری تەزکیەت ھەیە؟ نەخێر نیمەبەڵی ھەمە، کاتێک بتەوێت لەم ووڵاتە خزمەت بکەێت دەبێت سەرەتا بە بارەگاکانی حزبدا تێپەربیت حزب لە ڕێگای نووسراوێکەوە کە نووسراوە پشتگیری لە فڵانی کوڕی فڵان دەکەین ئینجا کارەکەت جێبەجێدەکرێت،ی اخود لە یەکێک لە فەرمانگەکان ھەوڵ ئەدەیت لە ڕێگای نایاساییەوە کارێک ئەنجام بدەیت، دەڵی فلان کەس سڵاوی ھەبوو بۆت ئەم کارەمان بۆ ئەنجام بدەی یاخود لە ڕێگای تەلەفۆنەوە کارەکەی خۆیئەنجام ئەدات.
حزب و بنەماڵە لە کەناڵی ناوخۆ ھەموو شتێکە. کەناڵی دەرەکی: بەر لەھەرشتێک دەپرسم حکومەت تاچەند سەرکەوتووبووە لە پەیوەندییە دیپلۆماسیەکان،کۆی ئەو نووێنەرانەی کە ھەن نووێنەری حزبین،بەتاێبەتیش ھەردوو حزبی دەسەڵاتدارکە سەرجەمیانی قۆڕغ کردووە،ئەم نووێنەرانە (٢٦)ساڵە نەیانتوانیووە ھیچ دەسکەوتێکیان ھەبێت چونکە خاوەنی ئێڕادەی خۆیان نین پەیوەندیەکانی حکومەت لەگەڵ چواروڵاتی داگێرکار(تورکیا-ئێران-سووریا-عێراق) پەیوەندی فەرمی نێن،بۆ نموونە پەیوەندیەکانی (پارتی- تورکیا) و (یەکێتی –ئێران) کەئەمە پەیوەندیانە جێگەی رەخنەی ئێمەمانانن.حکومەت جەندە لە کەناڵی ناوخۆ لە قەیراندایە ھێندەش لە کە ناڵی دەرەوە لە قەیران و گێژاو دایە. زۆربەی کات کە شاندێکی حکومەت سەردانی ووڵاتان دەکات ئەوە شاندیکی نێپۆتیزمی حزبی و بنەماڵەیی دەبێت.
بە باوەری من تاکو ئێستا پەیوەندییەکان حزبین ووڵاتان ئاماددە نین ڕاستەوخۆ پێشوازی لە وەفدی حکومەت بکەن. کۆقەیرانی باشوور حزب لێی بەرپڕسیارە. من وویستم سەرەتا ئەوە نیشانی خۆم بدەم و دواتریش نیشانی خووێنەری بدەم. کە چەمکی حزب چیە و حزب چەندە باش و خڕاپە.