نھێنیەکی وەزیرێکی حکومەتی ھەرێم لەکەوتنی موسڵ ئاشکرا دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 750 جار بینراوە

ستاندەر

کەناڵی دیجلە لەبەرنامەی (بالصراحة) ڕایگەیاند، لە دۆسیەی کەوتنی موسڵ نامەیەکی وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ھەیە کە تیایدا داوای لەیەکەکانی پێشمەرگەی سەربەخۆیان کردوە کە شەڕ نەکەن لەکاتی ھێرشەکان.

جێ ی باسە، بە وردی ئاماژەی بەوە نەکردوە کە لەکاتێکدا ئەوکات وەزیری پێشمەرگە مستەفا سەید قادر لەئەرک بوە چۆن وەزیری ناوخۆ نامەی لەو شێوەیەی ئاراستە کردوە.

شیرزاد رەسول  نوێنەری (پ.د.ک) لە بەرنامەکە ڕەتی کردەوە ھیچ پەیوەندیەک لەنێوان پارتی  و داعش ھەبوبێت لەکاتی کەوتنی موسڵ.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.