شەقلاوە: هێرشی سەر پەرلەمانتار بەهار مەحمود دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 690 جار بینراوە

ستاندەر

لە شەقلاوە لە دواى پێشکەشکردنى سیمینارێک، کەسێک هێرشدەکاتە سەر پەرلەمانتار بەهار مەحمود و تیمى رۆژنامەوانى KNN
پۆلیسى شەقلاوە ئامادەنەبون سکاڵاکەى لێوەربگرن

ئەمڕۆ پەرلەمانتار بەهار مەحمود لە شەقلاوە بەشدارى لە سیمینارێکى رێکخراوى گەنجانى بوێرکردوە کە تایبەت بووە بە پرۆژەى دەستورى هەرێمى کوردستان.
بەهار مەحمود، KNN راگەیاند لە دواى تەواوبونى سیمینارەکە ویستویەتى لێدوان بۆ کەناڵى KNN بدات، بەڵام کەسێک پەلاماریداوەء وتویەتى ئێرە شوێنى ئەوە نیە ئێوە بەئازادى قسەى تێدا بکەن.
هەمان ئەو کەسەى پەلامارى بەهار مەحمودى داوە پەلامارى تیمى رۆژنامەوانى KNNکەناڵى KNNیشیداوە.
بەهار مەحمود، ئاماژەى بەوەشکرد سەردانى بنکەکانى پۆلیسى شەقلاوە کردوە بەمەبەستى تۆمارکردنى سکاڵا، بەڵام هیچ کام لە بنکەکان ئامادەنەبون سکاڵاکەى لێوەربگرن ء قایمقامیش ئامادەنەبووە وەڵامى تەلەفۆنەکەى بداتەوە.
بەهار مەحمود، پێیوایە ئەو هێرشەى کراوەتە سەرى بەرنامە بۆداڕێژراو بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.