ستاندەر
دادگای عیراق بە تاوانی دزی و گەندەڵی، سزای 14 ساڵ زیندانیكردن بەسەر بەرپرسێكی پارتی دەسەپێنێت، پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت: چەند بەرپرسێكی دیكەی كورد بەهۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵی، دادگایی كراون.
عادل نوری، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: دادگای عیراق بەشێوەیەكی غیابی، سزای زیندانیكردنی بەسەر ژمارەیەكی زۆر بەرپرسی عیراقیدا سەپاندووە، بە تاوانی گەندەڵی و دزینی سامانی گشتی.
وتیشی: یەكێك لەو بەرپرسە كوردانەی حوكمدراون، بروسك نوری شاوەیس، برای رۆژ نوری شاوەیسی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتییە، كە پێشتر ئەمینداری گشتی وەزارەتی بەرگری عیراق بووەو لەسەر تاوانەكانی، بە 14 ساڵ زیندانیكردن حوكمدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەعید ئیسماعیل حەقی، بەڕێوەبەری مانگی سوری عیراقی، كە ئەویش كوردەو لەسەر گەندەڵی حوكمدراوە.
بەهۆی هەڵاتنی ئەو بەرپرسە كوردانە لە بەغدا دوای ئاشكرابوونی دۆسییەكانی گەندەڵی، دادگا بە شێویەكی غیابی حوكمی بەسەردا سەپاندوون