شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: پێویستە ئەوانەی ھێرشیان کردە سەر مەلا سامان و فەرھاد سەنگاویی دادگایی بکرێن

لەلایەن ستاندار Posted on 660 جار بینراوە

ستاندەر
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی ڕێکخستنەکانی یەکێتی، لەپەیامێکدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە “لێدان و فڕاندن و کوتەک، ھەرگیز دەوای ھیچ دەردێکی نەکردوە و پێویستە بە زووترین کات ئەو کەسانە ڕادەستی دادگا بکرێن، بۆ ئەوەی کە کەس چیتر جورئەتی ئەوە بە خۆی نەدات بە ناوی یەکێتییەوە بەو جۆرە کارانە ھەڵسێت و ناو و ناوبانگی یەکێتی پێ بزڕێنێت”.

ئەوەشی نووسیوە “نازانم، ئایا ئەو کەس و لایەنانەی کە ئەو کارانەیان کرد، بینیان کە مەلا سامان بە سەرو دەستی شکاو و خوێناوییەوە چۆن گەڕایەوە مزگەوتەکەی و چی لە وتاری ھەینیەکەیدا پێ وتن؟ ئایا ئەمڕۆ فەرھاد سەنگاوییان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بینی و گویان لێگرت؟ ئایا ئەوانە مەترسین لەسەر ژیانی خەڵکی ئەم ھەرێمەمان،؟ ئایا ھەست ناکەن کە بەو کارانەیان ھەزاران مەلا سامان و فەرھاد سەنگاوی دروست دەکەن، ئایا تێناگەن کە میللەت خۆی توڕە و بێزارە و پێویستی بەوە نییە کە لەوە توڕەتر بکرێت، ئایا لە غەزەبی خەڵک ناترسن”.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ڕاشیگەیاندووە “دڵنیام کە لە کۆتاییدا ھەر سەرشۆڕی بۆ ئەوکەسانە دەمێنێتەوە کە چاویان بەرایی نایەت ئازادی و ئازایەتی ببینن و نەفرەت لەوانەی کە لێرە و لەوێ ھەوڵ ئەدەن کە ناوی پیرۆزی یەکێتی ناشرین بکەن، نەفرەت لەوانەی کە شاری شاران بەد ناو دەکەن، نەفرەت لەوانەی کە بە کردەوە قێزەوەندە بە عس ئاساکانیان ئارامی دەشێوێنن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.